تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاژنە(پیر)
دارێکی کێوییە
پیر
زاڵ، ناڤسەر، کۆنەساڵ، بەتەمەن، سەرسپی، پۆڕەسپی، سەر، کاڵ، بەساڵداچوو، لەنێوەوەچوو، کەهل._بوون: داکەوتن، سەربوون، بەساڵداچوون، ڤەرتبوون. بەسەری_ی یەوە. به_ەوە چوون: چوونە پێشوازی. موغ، پیر، پیاوی زاناو گەورەی ئایینی، ڕابەر. (سوور.، ڕۆژ) نەنک، داپیر
برجی پیرێژن
حەوتووی پیرێژنێیە، کە دەکەویتە دووایی زستانێ، چوواری وەبەر زستان و سێی وەبەر ئادارێ دەکەوی
بەربەڕوو(پیرا)
بەریەخە، بەرئێخە._یی: بەرئێخەیی
تاقی پیرۆزی
تاقێکە لە دارو ئاڵاو تەنراوی جووان لە ناو شەقاماندا دروست دەکرێ بە بۆنەی سەرکەوتنی لەشکرو جێژن و شادمانییانەوە
تێرووێ(پیرا)
دارێکی کێوییە، لەکاتی هەنگووین کردنی هەنگاندا بەرێکی کەمێک سوورو درێژووکە دێنێ و ناخورێ
تەڤن پیرک(باک)
تەونی جاڵجاڵووکه یە. جاڵجاڵووکە
تەڤنی پیرپیرۆشک(باد)
جێژنە پیرۆزێ
جێژنە پیرۆزە
سوولاش(پیرا)
سەرمای پیرێژنێ
هەفتەی هەرە دووایی زستانێیە، کە سێڕۆژی دەکەوێیە دووایی زستانێ و چووار ڕوژیشی دەکەوێتە سەرەتای بەهارێوە،(باک) گیسکێت پیرێ.
پیران
1) چیایەکە کەوتۆتە باکووری ڕۆژاوای ڕەواندزێوە. 2) ناوی گوندێکییە. 3) شێخ سەعیدی پیران قارەمانی کوردستان سەرۆکی کورد، کە لە 1925 بەدەستی ترکان شەهید کرا خەڵکی ئەو گوندەیە، کە لەژووری دیاربەکریدایە. 4) نێوی هۆزێکی کوردە کەوتۆتە نێوانی لاجان و حاجی ئۆمەرانەوە. 5) لەهۆش خۆچوون. نێوی نێرینانە. ) (ڕۆژ) ئاڵە، شەوە، بێهۆشییەکە تووشی منداڵ و ئافرەتان دێت._ی بردنەوە: لەبەر خەم و پەژارە لەهۆش خۆچوون
پیراندن
پڕمەکردنی ئەسپ و ماین
پیرانشای(هەر)
پیرانن
پیڕاندن. جوورە دەنگێکە شووان بەدووی ئاژاڵاندا دەیکات وەکوو عاعا
پیراڕووە
جوورە دەرمانێکە لە پیو و لۆکەو قسڵ دروستدەکرێ و گونج و دیزەو گۆزەی کۆنی پێ پینە دەکرێ، پیو و لۆکەو قسڵی تازە پشکووتوو لەسەر ئاووری تێکەڵ یەکتری دەکرێن
پیرایی(ئەردە)
پیرایەتی