تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیرە
بۆ ئافەرین لێکردن بەکار دێت؛ پیرە. هەڵوێستێکی دیارت هەبوو
پیرە
لەڕووی واق ووڕمانەوە بۆ چتی کۆن و پیر بەکار دەبرێ، پیرە چەقۆ، پیرەدار، پیرەئەسپ، پیرەئاو بە تەووژمە
پیرە(جز)
پیرەباب
باپیر. پیرپنتک. ناوی دێیەکییە لە ناوچەی شارباژێڕی
پیرەباوە
گیایەکە وەکوو گووێز بەلەیە بەڵان بنەکەی لەوی خڕترە، پەلکەکانی کوڵکن و تۆزاوییە بەکاڵی دەخورێ
پیرەبووک(باک)
پیرەدا(باک)
پیرەزا
منداڵێکە لەکاتی پیری باوکی یا دایکیدا لە دایکبووبێ
پیرەسەگ
سەگی پیر. بۆ جووێن بۆ مرۆڤانیش بەکار دەبرێت
پیرەمێر
پیرەمێرد
پیرەمێر، کۆنەپیاو، پیاوی پیری بەناو ساڵانداچوو. نازناوی هەستیارو ڕۆژنامەنووسێکی گرنگ بوو ناوی حاجی تەوفیق و خەڵکی سلێمانی بوو
پیرەمەرد
پیرەمەوەندی
تیرەیەکی کوردە لە هۆزی داوودە، لە لیوای کەرکووک و سلێمانی دادەنیشن
پیرەپتۆن(ڕەوا)
منداڵێکە ووتەو ئاخۆتنی پیرانی بێت، پنەپیتۆ، سەرەسۆدرە
پیرەپنتک
پیرپنتک. منداڵێکە کردارو گوفتاری لە پیاوی گەورە بچێ
پیرەژن
پیرێژن، (هەورا) پیرەژەنی
پیرەک(باک.، بۆتا)
پیرەڵۆک
داری پیری گەندەڵ. ئەندامێکە لەبەر زۆر مانەوەی لەناو ئاودا سپی پات و چرچ و هەڵپزاوبێ
باپیرەگەورە
باوکی باپیر، باوەگەورە، باوگەرە
بەپیرەوەچوون
بەپێشوازییەوە چوون
باپیرە
داپیرە