تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیرۆز
بەفەر، باو، بەپیت، سپی ڕۆژ، خۆش، خۆشتان. ووشەیەکە بۆ جەژنەو جلکی تازەو خانوو بەکار دەبرێ بە پێچەوانەی شووم و نەگبەتی و بێ فەڕی و بەدفەڕیە. نێوی ئافرەتانیشە
تاقی پیرۆزی
تاقێکە لە دارو ئاڵاو تەنراوی جووان لە ناو شەقاماندا دروست دەکرێ بە بۆنەی سەرکەوتنی لەشکرو جێژن و شادمانییانەوە
جێژنە پیرۆزێ
جێژنە پیرۆزە
پیرۆزانە
چتێکە یەکێک بتداتێ لە کاتێکیدا، کە کاڵایەکی تازەی لەبەر کردبێ و یان بە پایەیەک گەیشتبێ لە بەرانبەر ئەوەدا، کە پێت گوتووە (پیرۆزت) بێ
پیرۆزکاری
پیرۆزکردن، پیرۆزباییکردن
پیرۆزی
کوتنی (پیرۆزت بێ)یە بە یەکێک
پیرۆزی پاشین
سەرکەوتنی دووایی
پیرۆزە
بەردێکی شینی نرخدارە بۆ نقیم و قاش و چتی تر بەکار دەبرێ. (موک) باڵندەیێکیشە
کولکاپیرۆزێ
کولکەپیرۆزە
دەردەپیسە٬ (کۆ.) بەفرەشینە٬ بەورەشینە٬ کولکی سۆتنێ.