تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیران
1) چیایەکە کەوتۆتە باکووری ڕۆژاوای ڕەواندزێوە. 2) ناوی گوندێکییە. 3) شێخ سەعیدی پیران قارەمانی کوردستان سەرۆکی کورد، کە لە 1925 بەدەستی ترکان شەهید کرا خەڵکی ئەو گوندەیە، کە لەژووری دیاربەکریدایە. 4) نێوی هۆزێکی کوردە کەوتۆتە نێوانی لاجان و حاجی ئۆمەرانەوە. 5) لەهۆش خۆچوون. نێوی نێرینانە. ) (ڕۆژ) ئاڵە، شەوە، بێهۆشییەکە تووشی منداڵ و ئافرەتان دێت._ی بردنەوە: لەبەر خەم و پەژارە لەهۆش خۆچوون
پیراندن
پڕمەکردنی ئەسپ و ماین
پیرانشای(هەر)
پیرانن
پیڕاندن. جوورە دەنگێکە شووان بەدووی ئاژاڵاندا دەیکات وەکوو عاعا
باپیران