تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پۆلکەگایانە
پۆلی(هەو)
پۆلیسخانە
هەیتەخانە
پۆلیە
ڕیشووی زەنگیانە، کە پوولەکەی زێڕو ئیتری پێوەدەکرێ. پۆیلە، پۆیلانە
پۆنجین(باک)
ڕامان، ئەندێشەکردن، بپۆنجە
پۆنژین(باک)
پۆنگ
ئەو ڕێزو قیت و بڵندەیە لەسەر گڵۆڵەبەنان بە گرێز هەڵکرابێ و دووایە باری دەگۆڕن و بەلایەکی دیکەیدا بادەدەن
پۆنگ خوواردنەوە
پەنگخوواردنەوەی ئاوو دووکەڵ لەبەر گیرانی پێشیان
پۆنگاو
ئاوێکە پەنگی خوواردبێتەوەو دەردەتانی دەرچوونی نەبێ
پۆو
بریتییە له وەی، کە لەسەر ڕایەڵ دەتەنرێت. دژی ڕایەڵە
پۆوبڕ
بریتییە لە تونکردنەوەی ڕایەڵی تەوون بە جۆرێکی وا پۆی پێدا نەچێت
پۆوپڕ
بڕوانە: بۆوپڕ
پۆپ چەرموو
سەرسپی، بۆ پیاوو ژن
پۆپ چەرمگ
سەرسپی، بۆ پیاوو ژن
پۆپ(سەقز.، ڕۆژ)
پرچی ژنانە، ت..کی سەر، قژو مووی سەر. پۆپ چەرمە: سەرسپی، بۆ ئافرەت. (باک) پۆپەی کەڵەباب و مریشکان. نالەبار، ناهەمووار. ژنی قژن. تۆقەسەرس کەژو درەخت و مرۆڤان
پۆپانە(زەن)
پۆپن
پۆپنە، سەر بەکڵاوە (بۆ باڵندە). کەسێکە ژنانیلە بێ و پرتەپرت و گوتەگۆتی هەبێ. (خۆ) ووردەکار، ووریا، لێ پێچەوە، کەسێکە زۆر لە هەموو چتێکی بپێچێتەوە
پۆپنە
باڵندەی پۆپەدار. گۆشتێکی سووری بڕگەبڕگەیە لەسەر سەری کەڵەباب و مریشک و قەلەموونە
پۆپنەکەڵەشێرە
سەووڵ، گیایەکە گوڵەکەی وەکوو پۆپەی کەڵەشێری سوورو پەڕەدارە