تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پۆرتکان
(ڕۆژ) داوەشان، بێزیانی. بۆ کاڵاو چتی خوری و کەل و پەل بەکار دەبرێت
پۆرساندن(باک)
پۆرچک(هەکا)
تووک سەری مرۆیانە، کە وەکوو کاکۆڵ بێ و هەموو سەری داگرتبێ
پۆرکوور(باک)
پۆرگ
(خۆ) بلۆق، دلۆق، پفکە، (بابا) تۆقلە، (دزەدەرڕۆژ) پۆقلە. ئەندامی مرۆ لەبەر سووتان یا ڕۆیشتن یا کار یا زەبر بلۆق بکات و پڕ ئاو بێ_ی پێدەڵێن، لە کەنار برینانیش دێ، کیس. تووێژێکی ناسکی تەنکە بەسەر برین و هەندێ چتی ترەوە. بەرگی خونچە گوڵی نەشکووتوو. تیکوڵی چەڵتووک و پەرشیە. نێرتکی قونێرو برینانە
پۆرگەفەڕەنگی
جوورە بلۆقێکە لە نەخۆشی فەڕەنگییەوە پەیدا دەبی
پۆری(باک)
پۆڕ، جوورە باڵندەیەکە
پۆز(باک)
کەپۆ. (باک) قوللەی کێوی. (باک. ، جەلا.، شکا.، بارکۆپرجا.، هەکا) کەپۆ، لووت بۆ مرۆ، لمووز بۆ ووڵاخ و ئاژاڵانە. دەورو بەری زار، پۆزە، قەپووز. (خۆ) هۆرە. (بڵ) فش و ئەشتوور، فش و بڵاو
پۆزبەران(باک)
پۆزقەڵەم(باک)
قەڵەمی نووکدار
پۆزنکان
پۆزگە
دۆزەقە، دەمنەی ئاسیاو. زەمبوورەک. کونی دۆڵاشییە، کە ئاوی بە هێز لێدێتەدەرێ
پۆزە(ڕۆژ)
دەم و لووت ناشیرین، بە مرۆی بەفیزو خۆپەسندو بۆ ئێستریش بەکار دەبرێ. (هەورا) پازدە. لووت، کۆسپایی. لمبووزی چارەوێ، دەورو بەری زار. لاواز، پووت
پۆزەخووگە
جوورە بەرێکی دارە مازوویە وە لمووزی بەرازی دەچێ
پۆزەوانە
پووزەوانە. ئاسنێکە دەخرێتە سەر لووتی ووڵاخ و ڕەشمەی پێ بەند دەکرێ
پۆس ئەرەمالیای(هەورا)
پۆس ئەرەنیای(هەورا)
پۆس(هەورا)
پێست، کەوڵ. تێکوڵی دارو درەخت. پیر؛ هەواڵی لاوو_یان دەپرسم. توویک. پۆستە، قەرەووڵ، کێشکچی. تێکوڵ (هی هێلکەو ئیتردارو ئیتر، قەرەووڵ، کێشک. چەرم، کەووڵ. پێستی تەنک، مشن، تیمانج. چەپەر، پۆست