تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاپۆخ
کەسێکە بەکرێ گیرابێ بۆ کۆکردنەوەی گیای دروێنەکراو و کردنی بەخەرمان بۆ گزرە
کاپۆل
(باک.): قوڕی سوواخێی. (ئەردە.): کەللەسەر٬ کاسەی سەر.
کاپۆلک
(ئەردە.): کاپۆڵ
کاپۆڵ
کایەکە زۆر وورد بووبێ و خۆڵیشی تێکەڵ بووبێ. (ئەردە.): کەپۆ٬ لووت
کۆنەپۆش
کەسێکە هەر کۆنە لەبەر بکات.-ی:پیشەی کۆنە لەبەر کردن. ناوی تیرەیەکی کورده٬ کە لە سنووری پێنجووێن دادەنیشن
کەفەڵپۆش
پارچەیەکە بەزینەوە دەکەوێتە سەرکەفەڵی ووڵاخ
کەللەپۆش
بێمێشک٬ ناژیر
کەووڵپۆست
کەوڵێکی تایبەتی خۆشکراوی تیسکنە بۆ لەسەر دانیشتن
کەپۆبەراز
دفن بەراز٬ کەپۆزل٬ کەپۆبەران
کەپۆزل
لووتزل
کەپۆڕاسان
پژان٬ داڕسان٬ خووێن بەربوونی کەپۆ
کەپۆڵ
(ئەردە.): کاپۆڵ
کەپۆڵک
(ئەردە.): کاپۆڵک
کەڵپۆس
(ئەردە.): پێستەیەکە تووکەکەی پێوەمابێ و خۆشکرابێ بۆلەسەردانیشتنێ ٬ کەولێ بزنێ
گیا ئەسپۆن
بڕوانە : ئەسپۆن.
ئاپۆ(باک)
مام لەکاتی بانگکردنیدا بەکاردەبرێ
بەڕەپۆ(ئەردە)
تاپۆ
تارمایی چت. دەزگایەکی دەوڵەتییە سامانان تۆمار دەکات. جوورە قەباڵەیێکی دەوڵەتییە دەدرێ بە خاوەند زەوی و خانووبەرە، بنچاخ، تاچک، قەواڵە، تووێڵ
تشپۆ(ڕەوا)
تشپۆک، لووی نێوگۆشتییە، کە لەنێو بەزو گۆشتیدایە. (ڕەوا) زیپکە
تەپۆ
(باک) فیڵزان، فێڵباز. (خۆ) جوورە مێشوولەیێکی باڵدرێژەو پیس پێوەدەدا. پۆرگ
خاپۆ
فێڵباز،تەفرەدەر،فریوباز.
خرپۆ
(باک.):گێل، گەوج، حۆل
خووێنی کەپۆ
کە ڕابسێ چارەی ئاوایە: کلیلێکی ناوونجی ئەوسەرەی کە قفڵی پێ دەکرێتەوە بە قیتی لە سەر شادەماری پژ ملی دادەنرێ کەمێک پاڵی پێوە دەنرێ و سەری هەندێ بڵند دەکرێ دەست بەجێ خووێنەکە ڕادەوەستێ .یا کە تفنکی ڕاستی ڕابسێ چەند چرتەیەک دەستی چەپی بڵند کا ڕایدەگری کە ڕانەوەستا دەستی ڕاست بڵند کات کە هەر ڕانەوەستا هەردووک دەستی بڵند کات ڕایدەگرێ. خۆ تۆزی قورمی خانووان دوای هاڕین و دابیژتنی هەلی مژی لە هەمووی باشترە
خەپۆ
فێڵەزان،فریوباز،تەفرەدەر.
زیپۆ
نێوی پیاوانە
عەمارەپۆ
تەنراوێکه بە هۆی کۆنی و زۆر مانەوەی لە ئەنباردا پوترکاوبێ.
لقوپۆ
لق و پۆپ٬چلوویل٬ لقوبۆ
هاپۆ
(شە.ڕۆژ.): مام٬ ئاپۆ
هەپۆ
(بۆڵ.باک.): کەرکیت٬ هەپک
پشپۆ
مرازێکی تەونییە
پلووپۆ
کەوتنە سەر فاک و فیکی کارێکی، هەوەس، سەودا؛_ی ژن هێنانی پێ کەوتووە
پەڵووپۆ
هێزو تووانا، هەڕەت. پەڕو تووکی باڵندان، پەڕو باڵی باڵندان، پەڕو پۆ. سامان. لق و دارو درەخت. مەبەس لە وەچەو نەتەوەی زۆرە
کەپۆ
(فە.):لوت٬ (شکا.): پووز٬ پۆز٬ دفن٬ دم٬ (هەورا.): کەپ٬ (شکا.نە.): بێڤل٬ بێهڤل. لووت٬ (یەز.): کەپک٬ (زرا.ڕۆژ.): پت٬ (هەورا.): لیت٬ پێجووان٬ کەپوو٬ (باک.):کەپی٬ قەپۆز٬ کەپووڵ