تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چلەپۆپەی درەخت
چنگەپۆپان
دەست بازی و شەڕەچنگ
چنگەپۆپانێ
چنگە پۆپانێکردن
چوڕڕەپۆپنە
چڵەپۆپە
لق و پەلی زۆر بەرزی درەختانە
چەپۆغان
کارکردنی پەنهانی
چەپۆک
چەپەڵۆک، بەدەستی کراوەوە بە تۆقەسەری کەسێکیدا ماڵین، بەدەست و پاشووی ووڵاخانیش دەڵێن
چەپۆکان
هەستانە سەر_: شاخکردن، چەپۆک وەشاندن، سمکۆڵ، هەردووک دەست بەزەویدا ماڵین، چالاخی، جڵفی، بزۆزی ئەسپانە
چەپۆکەسەرێ
بەبەری دەسی لە تۆقەسەری کەسێکیدادان، چەپۆک
چەپۆڵە
چەپۆڵەشێرە
گیایەکی کوێستانییە لقەکانی ڕوودەکەنەوە یەک وەکو چەنگاڵی شێری
چەپۆڵەشێوە
گیایەکی کوێستانییە لقەکانی کرژ دەبن و ڕوودەکەنەوە یەکتری وەکو چەپۆڵەی شێر
ڕابەروپۆلیس
(هەورا.): کەڵانتەر
ڕاستپۆش
درۆزن.- ی: درۆزنی، ڕاستی نەکوتن
ڕاسپۆش
ڕاستپۆش،درۆزن، کەسێکە ڕاستی بشارێتەوە. –ی: ڕاستپۆشی، درۆزنی
ڕاپۆرتچی
زمانلێدەر
ڕەشپۆش
بۆ کەسێک بەکاردەبرێ، که خۆشەویستێکی لێ مردبێ و بەرگی تازیەی پۆشیبێ، قەڵاخی پۆش. – ی: پۆشینی بەرگی تازیه و شین و پرسه
ڕەشپۆشین
ڕەشپۆشی، بەرگی پرسه لەبەرکردن
ژێرچەپۆکە
مەبەس لە کەسێکییە، کە لە ژێر دەستی زۆردارێکی دابێ