تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرپۆشیدە
سەرپۆشراو
سەرپۆل
میوەیێکە بە سەر لقەزۆر بڵندەکانی دارانەوەبێ
سەپۆڵە
مەردومی گەلحۆی گێژو وێژ
شانپۆش
دەسماڵی ژنان، چتێکە بدرێ بەسەر شاندا.
شڕپۆش
کەسێکە پۆشاکەکەی دڕاو و ڕیندۆڵ بێ. ـ ی: پۆشاکی دڕاو و شڕ و ووڕ لەبەرکردن. قەلەندەری، پشت لە خۆشی جیهانکردن.
شین و شەپۆڕ
شین و گابۆڕ، شیوەن به ‌دەستی گەل لەگەڵ لە خۆدانێ.
شیپۆڕان
(ئەرده.) شەڕ، بەربەرەکانیه، شیپ و هۆڕ. دادوبێداد.
شەرەپۆپان (ئەردە.)
شەپۆتە
دەفەی جۆڵا.
شەپۆل
پێل، (باک. ، باد.) پێلچۆک. (باک.) بەیار، سیپەل. لیپە، لیپاو. تەکاندنی ئاوە بەهۆی چتێکەوە. ـ لێدان: پێلپێلووک، چکوورین. (کۆ.) مەکووک، مرازێکی جۆڵاییە. (باک.) چاپلووس، مرایی.
شەپۆلدار
لوولە پەڕ. ـ ی: لوولەداری.
شەپۆلدان
کۆنگرەکردنی ئاو، قونگرەکردنی ئاو. لیپەدان، شڵپاوکردن.
شەپۆپان
پەشۆکان، شێوان، تێکچوونی کاروبار.
شەپۆپە (کو.)
شەی جۆڵایانه، مەکووک، مرازێکە لە کەرەسەی جۆڵایاندا.
شەپۆڕ
شیوەن، شین، شیوەنی تێکڕاییه بە کوڵ.
شەپۆکان
شەپۆکیان
شەپۆکان، پەشۆکان، شپرزیان.
قارپۆز
(ئەردە.): قەڵپووزی زین. (ئەردە.): کاسەی لامپاو ئیتر
قارپۆززین
(ئەردە.): قەڵپووزی زینی
قاپۆڕ
قابوغی فیشەکی بەتاڵە