تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پۆس ئەرەمالیای(هەورا)
پۆس ئەرەنیای(هەورا)
پۆس(هەورا)
پێست، کەوڵ. تێکوڵی دارو درەخت. پیر؛ هەواڵی لاوو_یان دەپرسم. توویک. پۆستە، قەرەووڵ، کێشکچی. تێکوڵ (هی هێلکەو ئیتردارو ئیتر، قەرەووڵ، کێشک. چەرم، کەووڵ. پێستی تەنک، مشن، تیمانج. چەپەر، پۆست
پۆسانن
پۆساندن، پرتووکاندن، خراوکردن
پۆست(باک)
پۆستنشین
کەسێکە خۆی لەناو تەکیەو خانەقایاندا کرووژم هەڵێنابێ
پۆستگرتنەوە
کەووڵگرتنی گیاندار
پۆستە
چەپەر، تەتەر. نامەو پەیامێکە بە هۆی میرییەوە ڕەوانە بکرێ و بە خاوەندی بگەیەنرێ._چی: تەتەرکار، چەپەرچی
پۆستەخانە
تەتەرخانە، چەپەرخانە. شووێنێکی تایبەتییە، کە پۆستەی تێدا دابەشکرێ
پۆسخەتەنەگا
خرووسە، خرووسا، پێستێکە دووای خەتەنە لە چووی منداڵان دەکرێتەوە
پۆسپارە
پارچە پێستێک
پۆسپەنیر
پێستی پەنیری، خیگەی پەنیری
پۆسکلیان بە پێشەوە
لەڕی، لاوازبوون
پۆسکڕاننەوە
پۆسکە(با.، کۆ)
دۆزەقەی ئاشی
پۆسکەندن(فە)
پێست لێکردنەوەی لەشی گیانلەبەران بە گوروون بە بێ هەڵدڕین
پۆسکەندە
ڕیشە هەڵکەنراو، پۆستکەندە، بنە پێهێنان، چتێکە ، کە زۆر چاک لێی کۆڵرابێتەوەو ئاشکرا کرابێ._کردن: لێکۆڵینەوە
پۆسکەنن
پۆسەکەندن، پێست لێکردنەوە. پاشملە، لەپشتی سەر دووان
پۆسی(هەورا)
پۆسیان(ئەردە)
پۆسین
پۆسیان، کەوڵپۆست، کەووڵ