تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پۆخ
گۆپکەی دارو درەختانە لە پێش پشکووتنیاندا. (بابا) میوەی زۆر گەیشتوو
پۆخک
(باک) خشڵ، چەکی ژنان. (زا) گوڵنگی فێس و کوڵاو
پۆخڵ
چتی پیس و ناخاوێن
پۆخین
پۆخەرە
پۆخەکە، کەرگووێلک. گیایەکە گەڵای وەکوو گەڵای کەنگری وایە، بەڵان هێندەی وی دڕواوی نییە، نێرتکەکەی میترێک بڵند دەبێ گوڵەکانیشی وەکوو هی شەکرۆکەیە
پۆخەکە
جوورە پووشووێکە
پۆخەڵە(کۆ)
کەرکۆل، جوورە گیایەکە
پیس و پۆخڵ
پیسکێر، پیس و پەڵۆس، ئاشوو
کاپۆخ
کەسێکە بەکرێ گیرابێ بۆ کۆکردنەوەی گیای دروێنەکراو و کردنی بەخەرمان بۆ گزرە