تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەپڵۆک
(ڕۆژ.): هەپەڵۆک٬ (هەو.)قیزبەلە٬ قزبەڵە. گیایەکە 4-3 پەلکە ٬ سەری ڕەشە و پاک دەکرێ و دەخورێ. دزەیی پێی دەڵێن قیزبەلە. (کە.) ئەپڵۆک
هەپڵەگون
(دزە.)نەفام٬ کەمزان
هەڵپڵان (زەن.)
پڵاوپڵاو
جوورە گەمەیێکە هەر کهسەی دەبێ دەجاران لەسەر یەکتری بە دەنگی بەرز بڵێ پڵاو بەڵام جار لەگەڵ جارێ دەبێ دەنگی بەرزتر کاتەوە
پڵتەپڵت
پەڵتەپەڵتی زار. (ڕۆژ) بقەبق
پڵپڵێ(ڕۆژ)
خاڵاوی، بە پەڵەپەڵەو شکلی ڕەش و سوور نەخشاو وەکوو پێستی پڵنگی
پڵپڵە(ڕۆژ.، شار)
پرپرەی گووارەو ئیتر. پرپرەی بەرموورو چتی وا بەسەری ژنانەوە
پەردەپڵاو
جوورە پڵاوێکە پڕ لە کشمیش و بادەم و کفتەی وورد لەناو قابێکی مسینی قووڵی تایبەتیدا دادەچنرێ و پەردەیەکی لە هەویری بۆ دەکرێ
چەپڵە
چەپک، (باک) دێوول، بەهۆی شادی یا چتێکی سەیر هەردووک بەری دەستان بە توندی لێکدان بە چەشنێکی وا، کە دەنگی لێ بێت._لێدان: چەپڵەکوتان
چەپڵەقوزێ
مەبەس لە دەرکردنی یەکێکییە لە شووێنێکی بەسووکی و قیڕەقیڕ
چەپڵەلێدان
لێدانی چەپڵە بەلەپی هەردووک دەستان
چەپڵەلێکوتان
مەبەس لە بەدناوو ریسواکردنی کەسێکییە
چەپڵەڕێزان
بەدەستی گەل چەپڵەلێدان، چەپڵەلێدانی چەند کەسێک پێکەوە
چەپڵەڕێزانی(هەو)
جوورە گەمەیەکە
چەپڵەکوتان
ڕشتەپڵاو
ڕەشتەپڵاو
هەرشتەپڵاو
کەتەپڵاو
ووشکەپڵاو
گەپڵە (کۆ.٬ شا.٬ کە.)
کیایەکە گوڵی ئاڵ و خڕە و دەخورێت ٬ شەقشەقۆک٬ گوڵۆکە٬ ترشۆکە.
تەپڵ
دەهۆڵێکی گچکەیە جاران سوواران جووتە تەپڵێکیان لەو بەرەوبەری قەڵپووزی زینی قایم دەکردو لێیاندەدا، دابریم. تەپلی سازو ئاواز. تەپڵەسەر، تۆقەسەری مرۆڤ و چیایانە. (شن) ئەوەندە گیا یا دەخڵەیە کە بە شەنە هەڵگیرێ
دووپڵ
(ئەردە.):چتێکە ڕەنگی پڵپڵ بێ. دووڕوو، دووزووان، دووراز.(ئەردە.)-ی:دووڕوویی، دووزمانی، دووڕازی
سپڵ
(باد.)خالخالک٬(ڕەوا.)درنخۆشکە٬بەسیپەلاکیەوە یە بەبێ کاری و نەخۆشی پتردەبێ٬(خۆ.)فاتەڕەشه٬بۆ ﺌەمە ﺌاوی گەڵابی خووساو شەووڕۆژ دوو فینجان بخورێتەوە زۆر باشە٬دەردێکیشەلە سپڵ پەیدا دەبێ٬پارچە گۆشتێکی شینکارەبە جەرگەوە بەلای چەپی گیاندارەوە.
سەردڵ وسپڵ
ئاوسانی زگ لەبەرسپڵ و نەخۆشیانی تر
شپڵ
(هەو.) تەین و لەیمان. نەخۆشیەکە.
قشپڵ
(کە.):پشقڵ٬ پشکڵ
پڵپڵ
پەڵەپەڵە، خاڵخاڵ، خاڵاوی، پنک پنک وەکوو پڵنگی. پەڵاوی، پەڵپەڵاوی
پیرپڵ
مریشکی دەشتێ، مریشکە کێوی
ڕەپڵ
(ئەردە): ڕەپڵە، دەستە، کۆمەڵە، کۆ، چینی گەمە و قومارکەران
کشپڵ
کشپەڵ٬ پشکەڵ٬ (دەر.):قشپڵ٬ پشقل