تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڵنگ
(هەورا) پاڵینگ، جانەوەرێکە زۆر وە پشیلەی دەچێ بەڵان زۆر گەورەترو پنۆکپنۆکە، لە جانەوەرە هەرە دڕندەو پڕسام و هەراسدارەکانە، سەرەڕای ئەوەش جانەوەرێکی زۆر مەردو پڕئابڕوو و دادگەرە خۆی لە ئافرەت و منداڵ و پیران ناگەیەنێ، هەر چەکدارێکیش، کە ئەوی دیت چەکەکەی فڕێدا خۆی تێ ناگەیەنێ. هەر ووڵاخێکی بۆنی میزی وی بکات ئەژنۆی دەلەرزێ و تووانای ڕۆیشتنی نامێنێ. کە ڕاوێ بکا لە سەر ڕێگای نێچیران میزی دەکا، کە نێچیران بۆنی میزەکەیان کرد لا ڕێ دەبن و هەر بۆخۆیان دەچنە لای پڵنگەکە ئەویش دووای کوژتنیان بە کاتژمێرێکی دەیانخووا
پڵنگیان
ئاڵۆزبوونی موو
شتر گاوپڵنگ
ووشترگاوپڵنگ (زرافە). تاریک، دژ.