تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڵ(ڕۆژ)
پەڵە، خاڵ، نیتکی ڕەش و سپی. زمان. ڕوو. چڵ، ئازار، ئێش، لێدانی دەمارو ڕەگی ئەندام
ئاڵی پڵینگ(موک)
بڕوانە: ئاڵیقوڵینگ
بیرمیشکی پڵاوی
ڕجن
پڵاس(هەورا)
پەڵاس، ژێرە خەرێکە وەکوو بەڕە لە مووی بزن دروستدەکرێ، جاجمی سپی
پڵاسماسی
جوورە ماسییەکە وەک سفرە خۆی دەکاتەوە لەسەر ئاو بۆ ئەوەی هەر مێش و زیندەوارێکی لێبنیشێ بیخووا
پڵاش(ئەردە)
پڵاننەوە
پڵاو
پەڵەو، (دەر) پەڵاو، (کە) لەپە، چێشتێکە لە برنج و یا ساوار یا گەنمەکوتاو یان لە هەڕشتەو ڕۆن بە پەیتی دروستدەکرێت و ڕۆنی بەسەردا دەکرێت
پڵاوبامیە
پڵاوێکە خۆرشتی بامیە بێ
پڵاوساوار
پڵاوماش(هەورا)
پڵاوێکە لە ماش و برنجی دروستدەکرێ
پڵاوپارزن
ماکێش، پڵاوپاڵێو، (هەو) پارزۆنگ، پڵاوپەز، سووزمە، پڵاوپارێن، چتێکە وەکوو سەلە لە شوولی دارەبی و ئیتر چنراوە، پڵاری پێ دەپاڵێوون. سەلە یا قاپێکی کونکونە پڵاوی پێ دەپاڵێورێ
پڵاوپارێن
پڵاوپاڵاو(ئەردە)
پڵاوپاڵێو
پڵاوپڵاو
جوورە گەمەیێکە هەر کهسەی دەبێ دەجاران لەسەر یەکتری بە دەنگی بەرز بڵێ پڵاو بەڵام جار لەگەڵ جارێ دەبێ دەنگی بەرزتر کاتەوە
پڵاوپێو
مرازێکە بۆ پێوانی پڵاو
پڵتۆک(هەورا)
پڵتە لێدان بە دوو قامکان. پتە. پەلەپیتکه یە بە پشتی قامکێکی