تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پک(موک)
لای پشتەوه ی جگیە، واتا لاقۆقزەکەیەتی، پشتە
چک و پک(موک)
لە کاتی کایەی جگێنێدا بەکار دەبرێ
ته پکەر(باک)
پکێت(باک)
بێڵ تەپکردن
کێڵانی بنی دارو درەختانە لە بەهاراندا
ترۆپکە
تڕوتۆپکار
بافیشکار، بەفیشار._ی: بافیشکاری
تۆپکەشی
تەپکردن(زا)
خۆمت کردن لە ترسی چتێک
تەپکە
ڕەت. (کەباد) تەپک، سووت، سووتە. تەپکەی ڕاوی باڵندان. گەمڕە یا بەردێکە لەسەر چاڵێک بە چیلکەیەک بە ئاستەم ڕادەگیرێ بۆ ئەوەی ئەگەر باڵندەیێک بچێتە ناویەوە تەپکەکە بەسەریدا بکەوێ. سل، ساق، تەپە پیسایی مرۆڤان چاڵێک پارچە بەردێکی دەخرێتە سەر چیلکەیەکی دەدەنە بەر بەردەکە، کەمێ گەنمیش بە چاڵەکە دادەکەن، کە باڵندە بچێتە ناوییەوە خۆی لە چیلکەکەی بدات دەترازێ بەردەکە بەسەر زاری چاڵەکەدا دەکەوێ ئەوسا ڕاوچی بە هێمنی باڵندەکەی بە زیندوویی دەگرێ. گەمڕە، کەمرە، شیاکەو پیسایی ئاژاڵ و ووڵاخانە کە لە تەویلە (گەووڕ)دا بەسەر یەکتریدا سەپابێ و بە پارچەی زل و پان هەڵدەکەنرێ وەکوو تەبەبەرد. (ئەردە) تەپڵە گەوون، تەپڵەگووێنی
تەپکەکۆخ
میچ و سەربانی کۆخانە، میچ و سەربانی زنجانە
خپکردن
کوژتن، بەردێکی بە سەری مارەکە دادا خپی کرد.پرخە کردن
خەپکە
(باک.):خەپلە،پەپکە کوللێرە،کیتکە نانێکە ئەستوورو پانکراوە،فاقەی باڵندان.(باک.9گازوولکە،تۆڕی ڕاوی.چتێکی درێژە کە هەردووک سەری هاتبێتەوە یەک ئاڵقەی دابێ.
زیپکە
(موک.):قنچکە،شینۆک،(دەر.)دشپۆکە،(ڕەوا.)تشپۆ،تشپۆک. ئاگرۆک، (باک.): زیپک، (ڕەوا.)زیپلکە، (بابا.)زیتکە،زپرکە،گرمژە،پیرۆزکە،ووردەکولکێکی سەرتیژە لەلەش دەدرێ.-ی عازەبی:جووانەژۆ،جووانکە،شانک. (باک.): تەرزەی ووردی بەهارێیە، گلێرە
سیپکا
ئێلێکی کوردی ناودارە لە باکووری کوردستانی دادەنیشن ئەرانیش لە کوردستانی ژێردەستی ترکانە.
شیپ شیپکردن
شەپکە
شەپقە. ـ ی بە گەڕ: شەپکەی بەدەورە. ئەو دارەیە، کە دوو سێ دار یا تەختان پێکەوە بنووسێنێ وەکوو ـ ی دەرکان، (هەورا.) پشتە. یەکێکە لە مرازەکانی کەرەستەی جۆڵایی. داو، تەپکە.
قاپکزێنە
گیایەکی بەهارییە و گەڵای ووردە بە کوڵاوی دەخورێ
قاپکەوڵە
(دەر.):قاپشینکە
قۆپکە
لووتکەی چیای
قۆپکەقوبکە
(ئەردە.): گومەز٬ گومبەز٬ قوبەکە
لەپکە
(هەو.خۆ.):کووژەکە٬ دوگمە
هێپکای (شوا.)
هێدی ٬ ئەسپایی٬ لەسەرەخۆ.
پۆپکە