تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پووشدایان
پووشی ددان، ددان پاککەرەوە
پووشن(ئەردە)
پووشوو
لۆکەی کۆن و پەڕۆ کۆن لە ئاوی کاڵەک و خۆلەمێشێدا دەخوسێنن، کە ووشکبووە دەبێتە پووشووێکی زۆر باش. کشتەکی چەخماخی. قاوی ئەستێ و بەردی. (هەورا) پیفوو، پیفێ، پیفک. کارگێکی ووشکی پفەڵە لەنێو دارە بەڕوو و دار گووێز پەیدا دەبێ و بە ئەستێ و بەرد دادەگیرسێ. چتێکی نەرمیشە لە کارگ و کەمکۆڵ پەیدا دەبێ ئەویش بە بەردە ئەستێ دادەگیرسێ لە پێش پەیدابوونی شخارتە هەر ئەو بەکار دەبرا.._ی داری: قاوی دار
پووشک(باد)
پووشکە، گچکەکراوەوەی پووشە. (دەر) پیفۆک
پووشکووتن
پووشکە
لاسکی گیای ووشکە، پووش. پووشک. تموورە. (باک) پووت
پووشڵ(باک)
بێزو بۆ، نەفرەت._کرن: بێزو بۆ کردن
پووشڵە(ئەردە)
فتیلی لۆکەی پێچاوەوەی چەوور کراو، کە وەکوو شاف هەڵدەگیرێ
پووشۆ
نێوی نێرینانە
پووشی(باد)
پووشوو، قاو، پیفۆ. پۆشی سەری ژنان، جوورە پارچەیێکی تەنکە
پووشین
پووشەڵان، چتێکە لە پووش دروستکرابێ، پارچەیێکی ئاوریشمی ئەستوورە ژنان لە سەریان دەبەستن، پووشێن
پووشین پێچ
جوورە خشڵێکی ژنانەیە لە پۆشینەکەیان دەپێچرێ
پووشینە
سەلەو سەوەتەی پووش
پووشینەو
لەبەرکردنەوەی پۆشاک. داپۆشینەوە
پووشەسوورە(دزە)
کەرخنکێنە، جوورە گیایەکە
پووشەن(شوا)
پووشەڵان
جێگایەکە پووشی زۆر بێ
پووف(لو)
سیپەلاکی گیاندار
پوول
دراوێکی مسینی کەم نرخە. پارچە قاقەزێکی چاپکراوی میرییە بە نامەو قۆچانەوە دەنرێ. (زا) ئێسکی دەفەی شان