تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەپوو
هۆپهۆپک، بایەقوش، باڵندەیێکی جووانی سەر بەکڵاوەیە، پەپووسڵەمانکە ڕەنگی زەردو سپییە دندووکی باریک و درێژە باڵندەیێکی بۆگەنە. (باد) داوودکیلەونکل. تەواوبوو، بڕا، نەما، هەپوو، (کۆ) ئاپوو
پەپووسڵێمانکە
پەپووسڵێمانە
پەپووسڵەمانکە
پەپوو، باڵندەیێکی زەردو سپییە ڕەگاوڕەنگە دندووکی باریک و درێژە، شانەو تاجی لەسەرە بەقەد کۆترێکی دەبێ
پەپووقژە
باڵندەیێکی وە پەپووسڵەمانکە دەچێ بەڵام بێ کڵاوە
پەپوولە
بەلبەلاسینگ، پەلەتیڤک، بەلاتینگ، (باک) پەرپەریک. (دەر) پەرپوولە. پەشپوولە. پەروانە. بەلیتانگ، (باک) پەریتانگ. پرپریک، منمنیک، (باک) پلپلە. (برا) پەلەسەیوانۆک. (هەر) پەلاتووتک. (بالە) شەریفۆک. باڵندەیێکی گچکەیە، هەیە بەگرداگردی چرادا دەخولێتەوه و ئەوانی تریش بەسەر گوڵ و گووڵزاران دەنیشن. نەخۆشیێکە لە بزن و مەڕاندا سەرهەڵدەدا
پەپوولەهەڵهێنان
جوورە نەخۆشیێکە لە تینوێتی یا لە گەرمای زۆرەوە تووشی ئاژەڵ دەبێ
پەپوولەپاییزە
چتێکی قژقژاوی خڕی سووکە پاییزان لەگوڵی دڕکی، کە لەوێ پەیدا دەبێ. باویلێ
پەپوولەی کرمی ئاوریشمی
پەپوولەی کرمی ئارمووشی
پەپووک(شێخ.، باد.، باک)
کوندەبەبوو، باڵندەیێکی شەوێیە دەنگی وەکوو پشیلە یا منداڵی ساواوایە باڵندەیێکی خەمگینە تەنها بەشەو دەگەڕێ ژنانیش وەکوو هەیڕۆ بەکاری دێنی. بێ دەسەڵات، هەژار، بەدبەخت، بەلەنگاز، تەپەسەرا
پەپووکەرە
کوندەبۆ
پەپووەقژە
باڵندەیێکی وە پەپووسڵێمانەی دەچێ، بەڵام بێ تاجە (زاراوەی منداڵانە)
پەپووەکەرە
کوندەبەبۆ
پەڕپووت
مرۆڤێکی پەڕپووت و نابووت و چکۆڵەیە، شڕو شڕۆڵ، جووقلی، جوڕڕەپۆتە، شەوخەپیە. مرۆڤۆک. چتی کۆن و ڕزیو. پەرتووکی کۆن و دڕاو و پەڕپەڕ. جوورە مراویێکیشە
پەڕپووت
شڕو ووڕ، نابووت، دڕاو، پووچ بووەوە
چاو چەپوڕاس
چاپوکدەست
چاپوکسووار
سووارچاک._ی: سوارچاکی
چاپوکڕوو