تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پونگانەوە
پەنگانەوە، پەنگخوواردنەوەی ئاو
پونگەران(ڕەوا)
پنگەڵان، جێگایەکی پنگی زۆر بێ
پونگەکێفیلە
پوو(شکا.، شەم)
پووارتک
ڕزیوی ناوداری گەندەڵ
پوواز(شا.، بابا)
پووازناو
دارێکی تۆزێ خخوارە، سەرێکی پان و دادراوە، بەرداشی سەرووی پێ بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەوەی گردەڵەی بخرێتە ژێر
پووازک(بابا)
تەنێکی تایبەتییە لە ئەندازیارێتیدا
پووان
ڕزان، ڕزین، گەندەڵبوون
پوواو(هەورا)
دارێکە ڕووی لە شکان و کەوتن بێ، ڕزیو، گەندەڵ. (ڕەوا) بەرقەپ
پووت
باتمان. (موک) هەشت سێ (8 هۆقە)یە: 16 کیلۆیە. (بار) نەرمەی باسکی مرۆڤان. (هەو) لاواز، لەڕ، پووچەڵ، ڕەنگزەرد. (باد) بوت. (باک) باقە گیای ووشک، (باک) ڕیسی. پووشکە. پووچ، پووتەڵ، هوڵۆڵ. گزر، گیایەکی ئیشکە دەکرێتە گیشە بۆ ئالیکی ئاژاڵان لە زستانێدا
پووتاندنەوە(سور)
چرووساندنەوە، چرمسانەوە. ڕووتاندنەوە. پچەڕاندنی نان
پووتک(باک)
دەزگرەی ئاشپەزان. (ئەردە) خۆرە، نەخۆشی و دەردێکە
پووتڵ
پوروچ
پووتی(باک)
پدوو، پووک
پووتەڵ(هەورا)
پووچ، پووچەڵ (بۆ مرۆ و گووێز)
پووخ(باد)
توڵخاوەوە (میوە). (ڕەوا) ڕفۆک، چتێکە هەڵبوەرێ و ناسک بێ. خاو. بە بنێشت و قەندو ئیتریش دەڵێن ، کە خاو بێتەوەو تێکبچێ. (ئەردە) کێم، هەوا، پوورتخ