تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پندر
پتەو، مەیلەو ووشک، (هەورا) پنر._بوونەوە: چەقینەوە. (دەر) پەندیرە. پنج._بوونەوەی زگ: ڕاوەستانی زگ لە ڕەوانی._کردن: پنجکردن
پندربوونەوە
چەقینەوە، ووشک و کزربوونەوە. ڕاوەستانی زگ لە چوونێ
پندرپۆزە(باک.، باد)
گیایەکە لە قەراخ جۆگەلان شین دەبێ، نێرتکەکەی هەڵدەکێشن و سپی دەکەن و دەیخۆن، شیرینە
پندرۆک(باد)
(موک) پل، کۆم، نێوی قوونی مرۆڤانە
پندریسک(ڕەوا)
باڵندەیێکی چکۆڵەو بۆرو تیژڕۆیەو چەنگاڵی تیژن لەنێو دڕک و داڵاندا دەژی. (ڕەوا) چکچکە. (کۆ) فندەگولە. بۆ کەسێکیش بەکار دەبرێ لە کاروبارو ڕۆیشتنێدا توندو تۆڵ بێ. چەقەسوو. ئەسپێی باڵندانە، پند