تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشوودار
پشوودرێژ، باڵدرێژ، بەپشوو._ی: پشوودرێژی، باڵدرێژی، بارقۆڵی
پشوودان
پشوودرێژ
دڵفرە، مەند، خووێنسارد، بەپشوو، لەسەرەخۆ، دڵدرێژ، (خۆ) بەرگەدار، بەرگەگر، بارقۆڵ، باڵدرێژ._ی: وەقرە، مەهوار، خووێنساردی
پشووسووار
هەناسەسووار._ی: هەناسەسوواری
پشووک(باک)
پشووگرتن
پشپش
دەنگێکە پشیلەی پێ بانگ دەکرێ
پشپشۆکە
گیایەکە پژپژی زۆرە وەک کلکی پشیلەیە
پشپڕک(باک)
مرازێکە لە کەرەستەی جووتی
پشپۆ
مرازێکی تەونییە
پشپێند
پشک
(ڕۆژ) دەو، چەشنە._ئاوێژتن: دەوکردن، چەشنە ئاوێژتن، پارەو پارتێن. (باک) بەش، پش._کرن: بەشکردن. پل. _ە گۆشتێک، پلە گۆشتێک. (دەر) پڕیشکی ئاو، بارانە، بەفر یا ئاوور. (ڕەوا) ددانەکانی کیسەڵەیە دەچنە نێو لەکانی گۆڵەی دەرکەوە. (هەورا) مەشکە یا کونده و ئیتر کە کونبێ چیلکە یا بەردێکی لەنێو دەنێن و دەیبەستن بە چیلکەکە یا بە بەردەکە دەڵێن پشک. (باد) گۆپکەی درەختانە. بەش
پشک هاویژتن
دەو، دەوکردن
پشکامۆک(باک)
گۆرانییەکی کوردییە
پشکاندن(باک)
پشکاوتن
هەڵپشکاوتن، هەڵوەشاندنی دروومان و چتی چنراو. بە بڵاوکردنەوەی لێک جووێ کردنەوەی خوری و موو و لۆکەش دەڵێن. ووشکاندنەوە
پشکخستن
دانانی چەند پشکێک لەلایەن یەکێکی نەشارەزاوە لەسەر چەند بەشێک لە چتێک، کە بە هاوکاری کڕا بێ
پشکساڵ(باک)
گۆنەر، کەژ
پشکفتن