تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشیک(لو)
پشێو
شپرزە، وائارام، پەشێو، سەخڵەت، شپڕێو، نیگەران._ی : ئاژاوە، ئاژاوڵە، ئازەڵ، نائارامی، بێ ئارامی، خرسجر، شکووڤی، شێواوی، هەرا، نیگەرانی، شۆرش، سەخڵەتی، ڕەهتی، خورپە، ئاشووب، تێکچوونی ئارامی و ئاسایش
پشێونی
پشێوەتی
شپرزەیێتی
پشێپشێ
پش پش: ووشەیێکە پشیلەی پێ بانگ دەکرێ. گەمەیەکی منداڵانەیە
پشەپش
دەنگێکە پشیلەی پێ بانگ دەکرێ
کاریتەی پشتی
تیلەقی پشتی٬ گاڕگاە٬ بڕبڕەی پشتی
کۆڵەکەی پشتی
کاریتەی پشتی
کەڵەژەی پشتی
(شا.):بڕبڕەی پشتی
گازی پشتی (موک.)
گازەری پشتی
دەرگایەکەی خستە سەرپشت٬ واتا خستیە سەرگازی پشتی.
خیپشنە
خیپشەملە
باپشکێو
(کە)سیتکە سەڵاو، (دەر) سیسکەسەڵا، (هەورا) قنچکەسڵاوە، چنچکەسلێمانە، (هەر) دیقلۆک، (کۆ) سیچکەسڵاوە، (هەو) سینچکە، (بار) فزدۆک
بزەپشتیر(باک)
بزنی سێ ساڵانەیەو مەڕی چووار ساڵانەیە
بنپشک
کچێکی گچکەیە، کە بەهی گەورە ئاڵ و گۆڕ بکرێ پارەی لەگەڵ بێ یا نا
بەراوپشت(ئەردە)
بەروپشت، ئاوەژوو، بەرواژی
بەروپشت
هەردووک ڕوو، هەردووک دیوو ڕووکاری چتێکی، دەروبەر._کردن: وەرگێڕانی ئێخەی کراس بە جۆرێک، کە پشتەکەی لەبەر ساغی بکەوێتە پێشەوەو پێشەکەی لەبەر دڕاوی بکەوێتە پاشەوە
بەرپشت(باک)
کورتانی پشتی کۆڵ هەڵگر
بەفروپشۆ(شار)
تیلەقەیپشتی
بڕبڕەی پشتی، کاریتەی پشتی
تەپشوو(هەو)
تەپشی(ڕۆژ)
کۆجیلەی دارە بۆ چێشت تێدا خوواردن
خاوەپشت
(دزە.)کەمێک لەفرێتەی خاوترە.(موک.)گیایەکەبەتەری و ووشکی بۆنی زۆر خۆشە وبۆنی لەمێخەکی خۆشترەونازدار ودلداران بەسینگی خۆیانیەوەدەکەن بۆ بۆنخۆشی بەمەشکەی بۆگەنی دادەکەن.
خەرپشت
قوڕو بەردێکە بە بن دیوارێکیدا بنرێ بەڵکوو قایم بێ،بەستن.
خەرپشتە
کەمەر،کەمەرە،سەربان یا سەر تاق ودەرگا و پەنجەرەیەکە وەکوو گومبەز دروستکرابێ.
خەنجەری سەردووپشک
خەنجەری گۆردار ، خەنجەری سەربەگۆ
دوولەپشت
((باک.): دوولەپشک
دووپشک
داعبایەکی چنگ چنگی کلک گرێ گرێی چزوودارە بە گیاندارانەوە دەدا. کوڵاژدم، (باک.) دووفیشک، (گۆ.)کەڵاشدوم،(کۆ.)دومارەکۆڵ،(ئەردە.،هەورا.فە.):دەمارەکۆڵ، (هەورا.)مارەکۆڵ،(جا.)چزە پیلە، کەژدم، دەمالە کۆڵ، دووپشت، مێمڵی مرۆڤان و مارییە
دووپشکانێ
(هەو.):جوورە گەمەیەکی کوڕانە