تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشک
(ڕۆژ) دەو، چەشنە._ئاوێژتن: دەوکردن، چەشنە ئاوێژتن، پارەو پارتێن. (باک) بەش، پش._کرن: بەشکردن. پل. _ە گۆشتێک، پلە گۆشتێک. (دەر) پڕیشکی ئاو، بارانە، بەفر یا ئاوور. (ڕەوا) ددانەکانی کیسەڵەیە دەچنە نێو لەکانی گۆڵەی دەرکەوە. (هەورا) مەشکە یا کونده و ئیتر کە کونبێ چیلکە یا بەردێکی لەنێو دەنێن و دەیبەستن بە چیلکەکە یا بە بەردەکە دەڵێن پشک. (باد) گۆپکەی درەختانە. بەش
پشک هاویژتن
دەو، دەوکردن
هەرچی پشکوان
ئازار٬ مارت.
پشکامۆک(باک)
گۆرانییەکی کوردییە
پشکاندن(باک)
پشکاوتن
هەڵپشکاوتن، هەڵوەشاندنی دروومان و چتی چنراو. بە بڵاوکردنەوەی لێک جووێ کردنەوەی خوری و موو و لۆکەش دەڵێن. ووشکاندنەوە
پشکخستن
دانانی چەند پشکێک لەلایەن یەکێکی نەشارەزاوە لەسەر چەند بەشێک لە چتێک، کە بە هاوکاری کڕا بێ
پشکساڵ(باک)
گۆنەر، کەژ
پشکفتن
پشکل
پشکناندن(باک)
پشکنران
(باک) پشکڤین. واق ووڕمان
پشکنین
گەڕان، (باک) پشکڤاندن. بە سەرکردنەوە، کۆڵینەوە، منەکردن، دۆزین. پشکناندن، پشکووناندن
پشکنینەوە
پشکونینەوە، هەڵوەشاندنەوە
پشکنێر
پشکنەر، پشکێنەر
پشکنەر
پشکێنەر، پشکنێر
پشکوناندن
پشکوناندنەوە
پشکونینەوە(ڕەوا)
پشکنینەوەی خوری و لۆکەو هەڵوەشاندنەوەو شیکردنەوەی. دۆزین. پەڕەوور خۆی دەپشکونێتەوە: باڵندە خۆی دەدۆزی
پشکووان