تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پرتۆک
کۆکەرەوەو بڵاوکەرەوەی پیتانی چاپخانە. (سەق) ڕندۆڵ، پارچەی شڕ، کۆنە، تیتۆڵ، پڕتووکاو
پرتی
(خۆ) لۆکە، پارچەیێکی پێکەوەنووساوی لۆکەیە. (باک) کومتاڵ. (ڕەوا) تیسکی لۆکەیە
پرتە
پرتەپرت، مرتە، جنگە، فرتە، فڵتە، بۆڵە، قرتە، پتە، پندە، بۆڵە، کوتە. لێدانی دەمار . جووڵانەوەی گڕی چرا
پرتەقاندن
(باک) فلیقاندنەوە، پرچکاندن
پرتەقاڵ
پرتەقاڵی
ڕەنگی پرتەقاڵی
گوڵ پرتەقاڵی
گوڵێکی کەم بۆن و زەردە بەشەو دەپشکوێ.
پرتاپرتا
ڕاکردنی یەک لەدووای یەکتری بە پرتەپرت
پلەپرتکێ(ئەردە)
پەلەپرووزێ، پەلەپەل، تاڵووکە
خرت وپرت
دوودڵی ونیگەرانی لەکارێکیدا.چت ومت، کەل وپەل.