تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تڕتەپان(ئەردە)
تەمبەڵ، تەوەزەل، سست، لەش گران._ی: تەمبەڵی ، تەوەزەلی
تۆپان(ئەردە)
تۆپ تۆپێن. مردنی سەگ و گورگ و جانەوەرانە. لە شێوەی جنێودا بۆ مرۆیانیش بە کار دەبرێت. تۆپێن، تۆپە ڕاکردن. تۆپێن، منداربوونی کەرو ئێسترو ووڵاخی بەرزەو جانەوەران
تیقۆپان
قۆپان، لاوازبوون، بێ تین و تووان بوون
تەپان
تەپین، نزم بوون، ڕۆچوون، داهاتن، ڕووخان، داتەپین. تەپین. تەختەیەکی ئەستوورە لە دارە بی یا گووێز دەخرێتە ژێر بەرداشەکەی بنەوە، نێوەڕاستەکەی نەختێک قووڵە ئاسنێکی خڕی وەکوو گوللە تۆپی لەسەر دادەنرێت گوللەکەش قووڵە بستەکەی لەسەر دادەنرێت، خووانکەی ئاش، ئەو شووێنەیە (مۆرە سەنگی) لەسەر دادەنرێت و لووتی بۆ سکیشی دەخرێتە سەری. (ڕۆژ) تەختەیەکیشە، کە وەژێر ڕێسمەی دەرگا دەدرێت لە ژێرەوەو سەرەوە، گرێژەنەی دەرگا. (موک) زل، قورس، سست. تەنبەڵ. (ڕۆژ) تەپاو تەپ، تەپ. (زا) گەڵالوتک
تەپتەپان(ئەردە)
تەپەتەپکردن
حەپان:
حەپبن، وەڕینی سەگ.
خؤپان
(زا.): كەلاوە ، خراپە، (باك.) خۆپانۆ،وێرانۆ، کاولۆ، کاڤلۆ
خڕوخەپان
ئافرەتی قەڵەوی خڕو خرین ونەرم وشلە
دارتەپان
تەپەی جۆڵایی
دارقەپان
دارێکی گردی لووسە دووکەس دەیخەنە سەر شانیان و چتی پێ لەقەپان دەدەن وەکوو تایە تووتن و دانەوێڵە و ئیتر.
دوولەپان
دڵداخورپان
دەردەکۆپان
(هەورا.): گووێ ڕەپه٬ ملەخڕە٬ دەردێکی گرانە تووشی مناڵ دەبێ لەتاوان کەف دەچێنی و چنک قژدەکاتەوە
دەمەرقۆپان
(بابا.): پانتۆڵ
ساپان
(باک.): سەپان٬ ئەو کەسەیە دەغڵی دەدروێتەوە٬ داسێکی گەورەیە
سمەقپان(باک.)
هێڵەگی ممس.