تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چڵپانن
چلپەچلپ و دەنگی ئاو خوواردنەوەی سەگ و پشیلە. (ئەردە) چەکاندنی مەمک، مژین
چەرپاندن(باک)
لێدان، زللەلێدان
چەسپاندن
جێگیرکردنی چتێک لە شووێنێک، پێوە نووساندن و لکاندنی چتێک بە شووێنێکەوە یا بە چتێکی ترەوە
چەسپانن
چەلپاندن
(باک) چڵپاندن، بەزمان شلەمەنی خوواردنی سەگییە. سەگەکە ماستەکەی چڵپاندا: واتە لێیخوواردو پیسی کرد
ڕپانن
(باک.): تەقەوڕەقه کردن
ڕەپاندن
(باک.): چووارناڵە پێ کردن، بڕەپێنە: چووارناڵەی بە ووڵاخە کەی بکە. کوتان، لێدان، تەپە هەستاندن لە چتێک بە دەست پێدادانی. خۆ تۆ قورئانت ڕەپاند کەدرۆ نەکەی
ڕەپانن
کووپانە (هەورا.)
(باک.) قۆپاندن٬ ڕۆچوواندن.
کوڵۆپانە(باک.)
سەرەژێر٬پەرش و بڵاو.
کۆلۆزپانە
(هەورا.): گیایەکی بەهارییە گوڵێکی زەردی هەیە بە کوڵاوی بۆ ژانەزگ دەخورێ
کۆپاندروو
کۆپاندوور
کۆپانی شووان
(فە.):گۆچانی شووان
کۆپانە
(کە.):ئەو نەختە تووکەیە کە بە سەر پشتی بەرخانیە وە دێڵنەوە.(کە.):قیتایی سەر پشتی ووشترانه٬ دووگی سەر پشتی ووشترانە
کەلپاندن
(باک.):چڵکن بوون
گێرەپانە(ڕەوا.٬ خۆ.)
بەردەپان
تاپان(باک)
لوولدان، پێچانەوە. پێی ووشتری
ترپان(باد)
داسێکی درێژەو دەسکیشی درێژە
تڕتەپان(ئەردە)
تەمبەڵ، تەوەزەل، سست، لەش گران._ی: تەمبەڵی ، تەوەزەلی
تۆپان(ئەردە)
تۆپ تۆپێن. مردنی سەگ و گورگ و جانەوەرانە. لە شێوەی جنێودا بۆ مرۆیانیش بە کار دەبرێت. تۆپێن، تۆپە ڕاکردن. تۆپێن، منداربوونی کەرو ئێسترو ووڵاخی بەرزەو جانەوەران
تیقۆپان
قۆپان، لاوازبوون، بێ تین و تووان بوون
تەپان
تەپین، نزم بوون، ڕۆچوون، داهاتن، ڕووخان، داتەپین. تەپین. تەختەیەکی ئەستوورە لە دارە بی یا گووێز دەخرێتە ژێر بەرداشەکەی بنەوە، نێوەڕاستەکەی نەختێک قووڵە ئاسنێکی خڕی وەکوو گوللە تۆپی لەسەر دادەنرێت گوللەکەش قووڵە بستەکەی لەسەر دادەنرێت، خووانکەی ئاش، ئەو شووێنەیە (مۆرە سەنگی) لەسەر دادەنرێت و لووتی بۆ سکیشی دەخرێتە سەری. (ڕۆژ) تەختەیەکیشە، کە وەژێر ڕێسمەی دەرگا دەدرێت لە ژێرەوەو سەرەوە، گرێژەنەی دەرگا. (موک) زل، قورس، سست. تەنبەڵ. (ڕۆژ) تەپاو تەپ، تەپ. (زا) گەڵالوتک
تەپتەپان(ئەردە)
تەپەتەپکردن
حەپان:
حەپبن، وەڕینی سەگ.
خؤپان
(زا.): كەلاوە ، خراپە، (باك.) خۆپانۆ،وێرانۆ، کاولۆ، کاڤلۆ
خڕوخەپان
ئافرەتی قەڵەوی خڕو خرین ونەرم وشلە
دارتەپان
تەپەی جۆڵایی
دارقەپان
دارێکی گردی لووسە دووکەس دەیخەنە سەر شانیان و چتی پێ لەقەپان دەدەن وەکوو تایە تووتن و دانەوێڵە و ئیتر.
دوولەپان
دڵداخورپان
دەردەکۆپان
(هەورا.): گووێ ڕەپه٬ ملەخڕە٬ دەردێکی گرانە تووشی مناڵ دەبێ لەتاوان کەف دەچێنی و چنک قژدەکاتەوە