تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاشێڵ
(ئەردە) لەقەشێل، پێ شێل، زەوییەکی قوڕ لەبەر ئەوەی کە زۆر هاتوچۆی بەسەردا بکرێ ووشک و پێپەست بووبێ
پاشەبەر
پاشەبەرە
(باک) پشتنە خری._ی منداڵ، دوواترین منداڵی مرۆڤ. بەری دووایی بێستان
پاشەخورج
پاشەر(کۆ)
پاشەرۆک
پاشەبەرە، دووابەر، پاشماوە، گنشتە، (دزە) خاپەرۆک. (هەورا) خاکەرۆ، (تەنها بۆ دەغڵە). (باک) ڕامان، تێ بینی، دەست تێوەدان، خۆ تێکەڵ کردن. پاشماوەی سەوزی و کشتوکاڵێکە، کە خاوەنی بەرەڵای کردبێ و بەری کەم تێدا مابێت
پاشەزین
(دەر) پاشقوون. (هەورا) سەرکەفەڵ. (باک) پشتزین. لەدووایە:_ لەوەی: بەلەدووای وەی
پاشەسەر(هەورا)
پشتەسەر، جوورە خشڵێکی ژنانە لەزێڕ یا لە زێوییە بە قولاپی لە پشت سەری قایم دەکرێت
پاشەسەرە
(هەورا) پشتەسەرە. جوورە خشڵێکی ژنانە
پاشەلەقە
ڕۆژێکە دووای تەواو بوونی جەژنەکان، کە قوتابیان و شاگردان لەو ڕۆژەدا ناچنەوە سەر ئیشیان. کلکی جەژنە
پاشەلەوانە
بەرچینە یا دووبارەیێکە دەنرێت بە دووای پلوورەی هەنگەوە بۆ ئەوەی شانەی تێدا هەڵبەستێ و هەنگووینی تێدا بکات
پاشەملە(هەورا)
پاشەوانە
چتێکە بە پاشەوەی پلوورەی هەنگەوە دەنرێ بۆ ئەوەی شانەی تێدا بکات
پاشەوپاش
پشتاوپشت، (باک) پاکبۆکی. (ڕەوا) تەس._کشانەوە: تەسکردنەوە، پاشبۆکێ کشاندن، پشتاوپشت کشانەوە
پاشەوین
پاشین، هەرەدوا
پاشەوە
لەپشتەوە، لەپاشەوە، (شوا) دیاوە
پاشەڕنە
پاشەڕۆژ
پاشەڕۆژبین
چەگناس._ی: چەگناسی
پاشەک