تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاشا
پادشا، میر، خونکار، شا، بەڵان عوسمانییەکان بۆ سەر شۆڕکردنی کوردو فارس بە ژەنێراڵانیان گوتووە پاشا
پاشا پاشایێینە
جوورە یارییەکی منداڵانەیە یەکێکی لە خۆیان دەکەن بەپاشا
پاشا گەردانێ
کڵاو فڕێنی، فڕێن فڕێن، پاشاگەردانێ، بێ پادشایی، تەڤلەڤی، شێوانی شووێنێک بەهۆی نەمانی گەورەو سەرۆکییەوە، بێ پادشایی
فەتاح پاشایی
جوورە هەڵپەڕکێیەکە.جوورە پارچەیەکیشە لە کارگەی فەتاح پاشا دەردەچێ
پاشار(زەن)
پاشاراو
ئاراوێکە کە لە پاش (سەراوا) چتێکی تری پێ بشۆرێ، چڵکاو
پاشان
پاشین، دوای، دووایە، لەوەدووا، پاشی. (هەورا) چێکەولا. (باک) پاشێ، لەپاشان، دپتیڕە، دپشتڤە، دوواجار
پاشاو
قووناو، ئاوێکە پاشماوەی ئاوی دی بێت، ئاوێکە بۆ جاری دووەم بکرێتە بەسەر چایی ناو چادانیداو بەسەر گوڵێکیدا کە ئارەقی بگیرێ، ئاوێکە بگەڕێتەوە دوواوە، پەنگ بخوواتەوە، قنگاو، ئاوێکە پاشماوەی خوواردنەوەی یەکێکی بێ کە لەبنی کاسەدا مابێتەوە
پاشاگەردانی
پاشاگەردانێتی
پاشایی
پادشایی، میریی، خونکاری. (بابا) جوورە ترێ یەکە
پاشایی دامەزراندن