تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەک
واکینۆ٬ وەکوو٬ فەنا٬ وەر٬ چەشن٬ وەکەهەڤ. پێکەوە. – خوە:ر وەک خۆی. –تۆ: وەک ته٬ وەکەتە
وەکات
(هەورا.دزە.باک.): بەڕاستی٬ تەقەس
وەکار
(کە.): بەکار
وەکاز
(هەورا.): کاشۆ٬ قوونداغ٬ جوورە گۆچانێکە٬ شاکۆل٬ (باک.): قریسک
وەکوو
هووسا٬ داکینۆ٬ وەچکوو٬ وەکی٬ وەک٬ وەر٬ فەنا٬ مینا٬ وەرگه٬ ئاسا٬ ئاسایی٬ مامز٬ وەی٬ چمان٬ ئال٬ وا٬ وێ٬ هەڤری٬ هەڤتۆنه٬ هۆسه٬ هۆلێ
وەکوچیە
(فە.): جووری چەسە
وەکۆکردن
(موک.): کۆکردنەوە
وەکی
وەختێکی٬ کە٬ وەکوو٬ کاتێک٬ دەمێکی
وەکیەک
وەکوویەک٬ هاوتا٬ وەڵامدانی دڵه٬ سرووش
ئاوەکوڵ(کۆ)
ئاوەکی کەوتن
ئاوارەو هەتره بوون لە شووێنی خۆی
ئاوەکی(جا.، سل.، شار)
ئاوارە، دەربەدەر بۆ ئاژاڵێک بەکار دەبرێ هەتەرەو گووێ کووڕەبووبێ و کەوتبێتەلاوە، چتی ئاوی، تەڕ، پڕئاو، ڕەوان._ بوون: ئاوەکی کەتن
ئەداوەکردن(ئەردە)
دووپاتکردنەوە
ئەوەکان(کە)
هینەکان، ئەوانی دی
ئەوەکە
ئەوی دی، ئەوەکەی تر
بزپێوەکردن(بابا)
چووز پێوەکردن، قامک بۆ لای قوونی یەکێکی بردن بەگاڵتە، گاڵتەپێکردن؛ بزی پێوەمەکە: گاڵتەی پێ مەکە
بووەکووێرە
بووەکەڕە
کوندەبەبۆ
بڵاوەکردن
بڵاوبوونەوە، ووڵاوە
بێدارەوەکردن
ووشیارکردنەوە، وەئاگاهێنانەوە
بەچاوەکردن
لەچاو بردن، چاوی پیس هەڵێنان بە چتێک و هەڵپەرداوتنی
بەڕووەکۆپە
بەڕووی بەری داڕوڵەیەو بەراز نەبێ هیچ گیان لە بەرێک نایخووات
تاقێوەکەردەی(هەورا)
تاڵەوەکەرەی خۆشەوەکەرە
مەبەس لە کەسێکییە، کە دەمێکی کەیفخۆش و دەمێکیش دڵتەنگت بکات
تپلانیوەکێ(باک)
(باک) تپلاناوێ. تپلانیڤەکێ. قامکی نیوەڕاستێ، قامکی قووتێ، نەرمەقووتە
تیزپێوەکردن
جونگ پێوەکردن
جووز پێوەکردن