تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێوەنووسێن
پێوەنیشتن
پێوەڵاتن. خۆ گەیاندنە چتێک بۆ تەماشا یا کڕینی و یان خوواردن و یا بردنی. کەل و پەل بەگران کڕین. بە کۆمەڵە لەسەر چتێکی گردبوونەوە._ی مێش و مەگەز: هەڵنشین و دەورەلێدانی. ڕووتێکردنی مەردومێکی زۆر بۆسەر چتێک
پێکەوەنان
لێکنان، پەڕتووک پێکەوەنان: لێکنان. بەشەڕدان، تێکبەردان
پەیوەند
بەندیوار، پەیوەست، فتروونە، پێوەند._کردن: پێوەندکردن. موتربە کردنی دارێک لە دارێکی بەری تر. چووزەکردنی درەختێک لە درەختێکی تر
پەیوەندی
سەروکار، ئاشنایی. بەندیواری
چاوەنۆڕی
چەنوەنەدای(هەورا)
چەوەندەر
(هەورا) چەوەنەر، سلک، بە تۆو دەچێنرێت لە لایەن گەڵاو سەلکییەوە هەر وە تووری دەچێ،_دوو جوورە، لە جوورێکیان شەکر دروستدەکرێ و هەردووک جوورەکانیان شیرینی بۆ ڕەوانی باشە
چەوەندەر بەترش
چێشتێکە لە چەوەندەرو برنج و ترشاوێ دروست دەکرێ
چەوەنەر
ڕاوەند
گیایەکە بۆ ڕەوانی و هێزی چیکڵدانه باشه، (هەورا.): ڕەگەریواوی
ڕاوەندی چینی
ڕهگەریواوی چینی
ڕەوەند
کۆچەرێکی بێ خانووه، که گەرمێن و کووێستانێ دەکەن هەمیشه لەناو ڕەشماڵاندان، ڕەوەن. بەبیرو باوەڕی جیگەر خوێن: ئێلێکی کورده، که باوکی سوڵتان سەلاحەدین لەوان هەڵکەوتووه فەرماندارانی دەیسم و کوری ئیبراهیم کوڕی حوسێن لەو ئێله نیه بەڵکوو له ڕەواد و ڕەوادییه کوردستان و ئازەربایجان له بندەستی ویدابوون. – ی: جووره هەڵپەڕینێکه . کۆچەری، کەسێکه له ئێلی ڕەوەندبێ
ژووروو ئەدۆوەنەی
(هەورا.): ژووری خووێندنەوەی
ڤەخووەندن
کەلپێوەنەمان
(ئەردە.): کەلک پێوەنەمان