تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لێوەشانەوە
بەژمێر٬ تووانا٬ لێهاتن٬ ژێ هاتن
هلوەشاندن
وێرانکردن٬ فڕێدان٬ خراپکردن.
پەڵوەشاندن
ڕاوەشاندن
(باک.): ڕاتڵەکاندن، ڕاتەکاندن، وەشاندن، تەکاندنی بەڕە و مافوورە و ئیتر، هڵبەشاندن، مەراندن، جووڵاندن، بزواندن، جقجقاندن، جووڵاندنەوەی چتێک بەتوندی. گجگجاندن
ڤەوەشاندن
(باک.): تەکاندن٬ هەژاندن
کوتوەشانن
(ئەردە.): شووک وەشاندن٬ سووک پێوەدان
خووەشان
داوەشان
داوەشین٬ هەلا هەلا و پارچە پارچە بوون٬ تەکان٬ داتەکان٬ داوەران٬ داوەرین. دافەتان٬ داڕزان٬ بچکان٬ پورتکان٬ ڕزان٬ کەنەفت بوون٬ بۆ جنێویش بە کاردەبرێ
زەڕوەشان
(ئەردە.):شاباش، شاواش، زەڕاوشان، زێڕەوشان، بەخشیش، خەڵات
لێوەشان
لێهاتن٬ لایەق بوون
لێک هەڵوەشان
هەڵوەشان
هەڵتەکات._ دن: هەڵتەکاندن٬ (باک.) پڤاشتن٬ ڤەرستیای٬ بڤەشاندن٬ هەڵپشکاوتن٬ هلوەشاندن٬ دەست تێوەردان٬ لێک جوێ کردن٬ تێکدان٬ شەقاندن٬ پشکتاندن.
پەلی سیاوەشان
(هەورا) چەمە سیاوڵە. قەیتەران. گیایەکە گەڵای وەکوو گەڵای کەرەووزەو لاسکی باریک و درێژەو زۆر ڕەشە لەبن کاچ و قەلبەزدا سەوز دەبێ بۆ زۆر جوورە دەرمانان بەکار دەبرێت
ڕاوەشان
جقجقین، ڕاتڵەکان، ڕاتەکان