تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاوێژکردن
واتەی قۆڕو ناپەسند کردن٬ قسەی قۆڕو ناپەسندکردن
کاوێژکەر
گیاندارێکە کاوێژی بکات
کاکڵی گووێز
ناوکە گووێز
کاکڵەگووێز
کاڵەبڕوێش
بڕوێشی گەنمی پەڵخوردکراو و نیوە هاڕدراوە و نیوە کوڵاو. جوورێکە لە تەرزە٬ کە وەکوو بڕوێش ووردبێ
کاڵەنووێژ
(خۆ.): کاتی بەیانییه٬ کە نە زوو نە زۆر درەنگ بێ
کت و کووێر
کووێر و لەش پەڕپووت٬ کوت و کووێر
کوتوکووێر
مرۆڤی چاو کز
کورت وکووێر
کەل و پەلی کورت و تەسک
کوولەکە دەروێشی
جوورە کوولەکەیەکی بنجڕی ملباریکە دەروێشان ڕۆنی سوواڵی تێدەکەن٬ گیایەکیشە لە نێوەدەغڵی دەڕوێ بەرێکی وەکوو کوولەکەی دەگرێ بەڵام ئەم ووردە.
کووێت
ووڵاخێە ڕەنگی سوورێکی تاریک یا سوورێکە بە زەردی بڕوانی٬ ئەسپەکووێت٬ (باک.) کومێت٬ کومێد٬ ڕەنگێنکە لە ڕەنگەکانی چارەوێ بە سوورێکی جەرگیدا.
کووێتی
شۆخی ٬ بۆ ئافرەتان بەکاردەبرێت٬ ڕەنگێکی سوور و زەردی تێکەڵاوە بۆ ووڵاخی بەرزە بەکاردەبرێت.
کووێخا
خاوەندماڵ٬ دمڕاستی ئاغای٬ کۆخا٬ کەیا٬ براگەورەی ئاوایی٬ کلیت٬ (هەورا.) قێخا٬ (گەل.) کەڤۆخووێ.
کووێخادەرک
سەردەرکەوان٬ سەرپەردەدار.
کووێخانە
کوێخا ئاسایی.*
کووێخاژن
کووێخایانە
مووچەیێکە دەدرێ بە کووێخا.
کووێخایی
دەمڕاستی٬ کاربەدەستی دێیەک.
کووێخایەتی
کووێر
شەڤڕەشکی٬ نابینا٬ ئێتۆن٬ (هەورا.) کۆر٬ (دەر.) کوور٬ بێ چاو٬ کەسێکە تاکێک یا هەردووک چاوی نەبینێ.ـــ بوون: کووێرایی داهاتن٬ دەشت و بیابانێکە ووشک و بێ ئاو و گیابێ ٬ گووێزێکە ناوکەکەی بەکاکڵ دەرنەیەت.