تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەلووێنک(جا)
سەرگووێلک،گووفەک.
سەنگین گووێچکە
کەم بیستن،کەم ژنەفتن،دێرژنەفتن.
شادەنووێژ
قامکی دۆشاومژە.
شاش ووێش
چتی زۆر شاش.
شاوێر
گیایەکی هاوینی به چڵچڵ و باریکە چەند جارێک دەدروێتەوە. (هەورا.) شەوەڕ. (دەر.) شافڕ. بۆ حەسیر و سەربانی کۆخانی بەکاردەبرێ.
شاوێری (ئەرگوو.)
ڕێواسی قۆڵەبنەیە.
شووانەوێڵە
شووێم (ڕۆژ.)
شووێن
(چی.) کەرخ، شۆپ، (باک.) پەرتال، تانی. جێگەهـ، جەهـ ، جێ، دەر، جەخەر، پڕتووک، شووێنەوار. چەخز، چخیزەک، کەرخ، شورن، دەوس. بەپێ و ـ کەوتن: وەشووێن کەوتن، وەدووەکەوتن، لێ پێجانەوە، پێوەچوون، لێ گەڕان، تۆژانەوە. بێ ـ: بێ سەروشووێن، بێ کەرخ، وون، بزر، گوم، (باک.) بێ وار. بێ منداڵ، وەجاخ کووێر، بێ دووایی. وه ـ کەوتن: وەدووکەوتن، پەی بردن، شووێن هەڵگرتن.
شووێن بە شووێن
شووێن خستن
ناردنی کەسێک بە شووێن یەکێکی تردا بۆ ئاگاداری لە کاروباری.
شووێن هەڵگر
شۆپاژۆ، شۆپگەڕین.
شووێن هەڵگرتن
دۆزینەوەی چتی دزراو بە هۆی شووێنی پێوه لە زەوی.
شووێن کردن
کەرخ بەجێهێشتن لە ئەندامدا بەهۆی تەسکی و پەستی و تەنگییەوە: ئەنگوستیلەکە ئەوەنده گچکەیە شووێنی کردۆتەوە.
شووێن کردنەوه
جێ کردنەوه.
شووێن کەفتن
شووێن کەوتن
شووێن کەوتوو
شووێنه گومگێ
شووێنه وونێ.
شووێنک (باد.)