تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باویلێ
(موک) باوەلێ، پەپوولە پاییزە، چتێکی خڕی سپی قژداری زۆر سووکە لە پاییزاندا لە گیایان پەیدا دەبێ، لە بەر زۆر سووکی هەمیشە بەدەم باوە لە خوولاندایە دەڵێن باوەلێ بایەکی بەسە
باوینی
باویژە
بخوویر(باک)
جوورە گوڵێکە
بخووین
خوویناوی، بەخووێن
بناویلە(دزە)
باڵندەیێکی ڕەشە لە ڕەشۆڵەی گچکەترە لەکەنار ئاوان دەژی
بووغوویر(باک)
جوورە گوڵێکە
بووق زەوین
هەڵم، بوغی زەوی
بوویت
بووی، بوو ویی
بوویژ
سەردوولکە
بوویی(باد)
گەیین، گەیشتنی میوەو تەڕەکاری
بوویین
بژوین
بیویژان(گەر)
مێویژان، (باد) گیایەکی بۆنخۆشی کوێستانی بەهارییە
بێ ئابڕوویی
بێ ئاوڕوویی
بێ ئابڕوویی
بەخویکردن(ئەردە)
بەدخوویی
سگووم، (باک) پرووزی، بەدڕەووشتی
بەدوواوەروویگ
پاشەو پاش کشاوەوە