تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەتەووڵ(کە.، کۆ)
مرۆی زۆر درێژو ناقۆڵا، ڕەش و زل، زەبەلاح، (کە) بلەزەندەر، (کۆ) نافرەجا
چەپکەگوڵ
ڕەشگوڵ
جووره گەنمێکه له حۆلەی ووردتره گوڵی ڕەش و دەنکی سپیه بۆ دانەوێڵه دەستدەدات
کاسەی گوڵ
کاسەی گوڵان
کونجووڵ
کوڵ
کوڵی گریان٬ هەنیسک بەدەم گریانەوە٬ کوڵین٬ قوڵیان٬ جۆشی چتی . وە ـــ هاتن: (هەورا.) ئامانۆقووڵی٬ (فە.٬ کە.٬ بابا.) قوڵە٬ کورت٬ بۆباڵندەی قوڵە و بێ کلک دەبێ ٬ قوندە٬ (هەورا.) جلشوشتن.
کێچ کەوتنە کەووڵ
بریتییە لە پەل پێکەوەتنی یەکێک.
کەرەووڵ
(ئەردە.): کەڕوو٬ کەڕەکیفە
کەشکەزەنگوڵ
بڕوانە:کەشکەزرانی
کەف وکوڵ
کەفەڵووکەی چێشتێیەو چتی ترە. –کردن: کەفکردن
کەووڵ
پێست٬ چەرم٬ کەڤل.-کردن:کەڤلاندن٬ چەلتاندن٬ خرتک کردن٬ پێست لێکردنەوە٬ پێست لێ داماڵین.-کران:کەڤلین٬ جڤلین٬ پێست لێکرانەوە٬ -ی نانی:سفرە٬ (هەورا.): سەخردان.-ی ئاردێ:سەختیان٬ سەردۆڵە٬ -ی خەز:خەز
کەپووڵ
کەپۆ٬ لووت
گوڵ
گول٬ خونچەی پشکوتوو٬ چیچەک٬ گولووک٬ گڵووک٬ گولیک٬ کولیلک٬ گلووک٬ گولەک٬ نەترک٬ ـــ او : ئاوی گوڵ٬ گولاڤ٬ ـــ ی : پەمبەیی ٬ پەمەیی .
گوڵ ئەندام
گوڵندام٬ نێوی ئافرەتانە.
گوڵ بزن (کە.)
گوڵ بێنک
ملوانە و گەڵادەی ملی گوێلکانە.
گوڵ بەدەم
نێوی ئافرەتانە ٬ ئاروو٬ هەناری ساوا.
گوڵ بەدەن
لەش ناسک و نێوی ئافرەتانە.
گوڵ بەژن
باڵا باریک و ناسک ٬ نێوی ئافرەتانە.
گوڵ خونچە
گوڵێکی نەپشکوو تووە.