تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووڵینە(هەورا)
(کە) توڵینە. قووڵینەیەکە لە شووڵی باریک دروستکرابێ. جوورە سەوەتەیەکە لە شووڵ(تووڵ) دروستدەکرێ
تووڵەزەڕە
گیایەکی هاوینییە بەرێکی سووری خڕی هەیە
تووڵەکە
تۆڵەکە، پەنیرە، پەپەکە، مەلیچکانە
توڵا
تووتڵەشێکی ئەستوورە، کە لە پەنیرو یا گەزۆ
توڵخ
تورخ، پووخ. میوە یا تەڕەکارێکە لەبەر زۆر گەیشتنی بتڵووخێتەوه و بفلیقێتەوە
توڵخانەوە
فلیقانەوە، پورخانەوە
توڵخی(موک)
جوورە ترێیەکی سپییەو خاڵخاڵی زەردە، گلووی خڕە وەکوو فەرخی دەچی و دەنکی هەیە
توڵە
تووڵە، جوورە سەگێکی گچکەیە، (کە) فینە، (خۆ) توولە. (باک) تۆلە._ی کێوی: توویک
تۆوڵۆ(ڕۆژ)
دە، دەنێو، لەنێو، تووێ، ناوەند، نێوەڕاست._ی لێفە: دەنێو لێفەدا._ی قاقەز: لە تووێی قاقەزیدا. به_ی کراسی: بە تووێی کراسیدا
تۆوڵەکە
تۆکمەوڵە
پۆس هەوڵە، پیستی ئاوڵەو خروێرکەی
تیووڵە(ئەردە)
تێووڵین
تێکوشین
تێووڵە(ئەردە)
جامووڵە
جامی گچکە، بادیەی گچکە
جووڵان
بزووتن، لڤین، لڤیان، وەرزین، لپان، ڤرڤرین، لەبتین، جڤان، چرچەکردن، ڤەخوومین، لەخشبوون، (کە) خێزان، بزڤان، جەمجەقین، وەرزان، (لو) ئاخێزکردن، جم، جم و جووڵکردن
جووڵاندن
جووڵاندن و بزواندنی چتە لە شووێنی خۆی، مەراندن، جڤاندن، ڤرڤراندن، وەلەرزە خستن، هەژاندن، لەبتاندن، جماندن، (باک) ڤەخویاندن، بزڤاندن، چاپاندن، جەمجقاندن
جووڵاندنەوە