تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوڵەبن عەرد
گوڵی بن ئەردییە.
گوڵەتەلەمسە
گوڵچیچک.
گوڵەجوتێرە
گیایەکی پاییزییە ٬ گەڵای نییە و هەر گوڵەو وە گەزیزەی دەچێ.
گوڵەخاشخاش
گوڵەدان (پز)
گوڵەپپێغەمبەرە ٬گەنمەشامی.
گوڵەداودی
گوڵێکی بۆنخۆشی پاییزییە و قاوەیەکی مەیلە و سوورە.
گوڵەزەرد
نێوی گوڵێکە ٬ نێوی ئافرەتانە.
گوڵەسەعات
گوڵێکی سپی وشین و بێ بۆنە ٬ (کۆ.) گوڵە دەرزیلە.
گوڵەشلێر
گوڵێکی سوور و تۆپ و کێوییە ٬ گوڵ بزن.
گوڵەمۆرە
ئەو ئاسنە خڕەیە ٬ کە لەژێر بەرداشی دادەنرێ.
گوڵەمێخەک
گوڵێکی هەمەڕەنگە و بۆنخۆشە .ـــ ی کێوی: هولێمە.
گوڵەمێلاقە
گوڵاڵە سوورە٬ گوڵەنیسان٬ گانگلۆک.
گوڵەمەخمەری
گوڵێکی مەخمەری و زەرد و سوورە.
گوڵەنگ (کە.)
گوڵەنیسان(کە.)
گوڵەواژ
گوڵێکی بەهارییە ٬ دووبست بڵند دەبێ و لەنێو گوڵەکەیدا چتێکی وەکو تەماتە دەردەکات ٬ گەڵای وەئی لالەعەباسی دەچێ و گوڵی وەکو گوڵی بییەری سوورە و لەنێو باخاندا پێ دەگات.
گوڵەوەچنی (بابا.)
گوڵ هەڵگرەوە٬ گوڵچن
گوڵەپرووزە (جا.)
قەرەخەرمان٬ زووەردە.
گوڵەپژێن
گوڵەپێغەمبەرە
گەنمەشامی ٬ گەنمۆک٬ گوڵەدان.