تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوڵڕوو
ڕووگوڵ ٬ نێوی ئافرەتانە
گوڵڕووت (موک.)
جوورە گەنمێکە گوڵەکەی قەڵچخی نییە .
گوڵڕەنگ
ڕەنگی گوڵی ٬ گوڵڕەنگ٬ نێوی ئافرەتانە.
گوڵکیژۆڵە
گوڵێکی بێ بۆن و شین و سپییە.
گوڵگوڵی (کە.)
گوڵۆلک (باک.)
غەرغەرە یا هەر چتێکی وەکو مەندیلە چتی تێ هەڵێنرێ.
گوڵۆنگ
گوڵینک.
گوڵۆک (باک.)
گڵۆڵەی دەزوو یا بەن .
گوڵۆکە
گەپڵە٬ گیایەکە ڕوت و لووس هەڵدەچێ و کوێستان گوڵی زەردە دەردەکات ٬ لەسەری هەموو لکەکان گەڵاکانی 4-3 دانەن.
گوڵۆڵە
گڵۆڵە٬ ئیفلیج٬ نەبزویو.
گوڵی ئەسپەک
گیایەکە لە نێو ئاویدا دەیدەن بە ڕەشەگرانەتادار زۆر بەسوودە.
گوڵی شووشان (باد.)
گوڵێکە.
گوڵینگ
گفکە ٬ گوڵۆنگ٬ گیفک٬ گوفک.
گوڵەئەتڵەسی
گوڵێکی سپی و بۆر و سوور و بۆنخۆشە وەکو لاولاوی وایە.
گوڵەئەستێرە
گوڵێکی بێ بۆن و شینە و سپییە ٬ ئەستێرەیەکیشە ٬ ئەستیرۆک.
گوڵەباخ
دارێک بەژنێک بڵندتر دەبێ ٬ لک و پۆپی زۆرە ٬ گۆڵەکەی زەرد و سورێکە سپی دەڕوانێ ٬ گوڵاوی هەرەباش و بۆندارلەو دروستدەکرێ ٬ نێوی ئافرەتانە.
گوڵەبان
بەلەزی٬ گوڵەپەمۆ.
گوڵەبن عەرد
دارێکە بەقەد ئی گوڵی کوڵاوی دەچێ.