تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوڵشیلان
گوڵشەن
باخچەی گوڵان.
گوڵمی ئاڤ(باک.)
گیایەکە
گوڵمیخ
پێگۆزەک٬ سنگک٬ سینگی ئاسنە٬ بزمارێکی گەورەیە لە دار یا لە ئاسنی دەدەن.
گوڵنار (کە.)
گوڵناز
نێوی ئافرەتانە٬ نازی گوڵ.
گوڵند (باد.)
گزگل ٬ گەڵوان.
گوڵندام
گوڵ ئەندام٬ ناوی ئافرەتانە.
گوڵنگ
لە خوری ٬ دەزوو یا ئاوریشم دروستدەکرێ و بە کەناری زین و جاجم و لانک و ... وەکوو ڕیش شۆڕدەبێتەوە٬ گولینگ٬ ـــ ە : قۆتاس٬ قۆبتاس.
گوڵنگ
میتکە٬ گولنگ.
گوڵنیشان
گوڵێکی سوور و بێ بۆنە.
گوڵنەخوین (باک.)
گوڵێکی سوورە و زۆر بۆنی خۆشە٬ گوڵێکی چیاییە٬ چەند لقێکە لە نێوانیاندا و چەند نێر تکێک دەردەچێ و گوڵی هەموویان سەر شۆڕ دەکەن ٬ ڕەنگی سوور و ئاڵ پرتە قاڵییە و بۆنیشیان ناخۆشە.
گوڵهۆقە (کە.)
جوورە کاڵایەکی سوور مەدارە.
گوڵوان (کۆ.)
گەڵوان ٬ گزگل.
گوڵواژە
قسەی خۆش ٬ پەند.
گوڵوو (باک.)
تۆپ٬ گوللھ .
گوڵووک
گوڵچن
گوڵەوەچن٬ ــ کردن: هەڵبژاردن.
گوڵچین
نێوی قەلەفسە.