تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڤرقوڵپتی
(باک.):ناپایەدار٬ بێقەرار
گرمووڵە
گوڵابەتوون
گولاباتوون٬ سیم و شریت و قەیتانی ئاوریشمە٬ کەلەلای ژنانی موکریان پەراوێزی جلانی پێ دەڕازێننەوە.
گوڵان
مانگی دووەمی ساڵی کوردییە.
گوڵاودان
شووشەی گوڵاوێ.
گوڵاپاش
دەفرێکی مل باریکە ٬ گوڵاوی تێدەکەن و لێوەی دەپرژێنن.
گوڵاڵی (هەورا.)
گوڵبێنە (کە.)
گلوێنە.
گوڵبەهار
نێوی ئافرەتانە.
گوڵتە(کە.٬ ڕۆژ٬ باک.)
جووڕە کۆڵەکەیەکی جارەکییە وەبەر جێگەی بەترس دەدرێت ٬ جا سەربان دیواری شکست ٬ تیرەگ ٬ بێ ـــ : بێ پاڵەوانە٬ بێ تیرەنگ.
گوڵخەزێم
حاجیلە٬ جوورە گیایەکە.
گوڵخەن (کە.)
پێکەنینێکی شیرینە.
گوڵدان (باک.)
گوڵدانگ٬ هنجان٬ دەفرێکە گوڵی تێدەکەن.
گوڵدەخوین (باد.)
گوڵێکی سوورە.
گوڵزار
گڵستان ٬ لالەزار٬ باخچەی گوڵان ٬ نێوی ئافرەتانە.
گوڵسوس (باک.)
گوڵسۆ (فە.)
گوڵشا
نێوی ئافرەتانە.