تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوڵاندن
جۆشاندن٬ کەلاندن٬ پوختەکردنی چت لەسەر ئاوور.
کوڵاو
پەلوول٬ پژە٬ پوختە٬ ئاو یاچێشتێکە لەسەر ئاوری وەکوڵهاتبێ و پوختە بوونێ.
کوڵاچووارشەمۆ
چووارشەمووی هەرەدووایی مانگی سەفەر٬ کەددانی پێغەمبەری (د.خ) تێدا شکێنراوە.
کوڵخانچی
تونگخانەچی٬ تونگچی.
کوڵخانە(کە.)
تونگخانە٬ توون٬ کوڵخان.
کوڵخوواردن (ﺌەردە.)
جۆشخوواردنی چت بەسەر یەکتریدا مەبەس لە ڕق هەستان و جۆشخوواردنی دەروون.
کوڵخەن(کە.)
کوڵدان
جۆشدان و کوڵاندنی چت لەسەر ئاوور. وەڕزبوون لەچتێک و دەست لێ هەڵگرتنی.
کوڵفت (ﺌەردە.)
ئەستوور٬ زۆر.
کوڵم
کوڵمه٬گۆنە٬ڕوومەت.
کوڵمک(موک.)
نێک٬کوڵۆک.
کوڵمە
کوڵم٬(کە.)گۆنا٬هنارک٬گۆنه٬(هەورا.)ئەلیک.
کوڵنجگا
(ئەردە.): ناوشان
کوڵند(باد.٬هەورا.٬زا.)
کوولەکە٬کدوو٬(باک.)کولندر.ـــ امیرا:کوولەکەی ئەستوور.
کوڵندر
کوڵنگ
قولنگی ئەرد هەڵکەندنێ.
کوڵوفتی
کوڵوونیای (هەورا.)
کوڵووچمار (باک.)
جوورە ماسیەکە.
کوڵووک
نێوی ئافرەتانە٬ گوڵەکولیک.