تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەوڵە
ئاوڵە٬ خورێکە٬ خوروێلکە٬ پشتەماڵ٬ پارچەی کوڵکنی خۆوشک کردنەوە.*
هەوڵە زڵزڵە
ووڵە
(ڕۆژ.): وڵوڵە
وڵوڵە
(موک.کە.): وڕوڕە٬ (خۆ.): وروره٬ ئەو وردە هێلکانەیە٬ کە لە نێو زگی باڵندەی مێدایە. هێلکەیەکە پێستەکەی ڕەق نەبووبێ. (ڕۆژ.): وڵووڵە. (ڕۆژ.): ووڵە٬ هێلکەی توێکڵ ڕەق نەبووەوە
وەوڵە
گەمە٬ بووکەشووشە. –بارانێ: بووکە بە بارانێ
پێکوڵە
پەیکوڵە، سێ ددانکە. پێکوڵ
پەنجووڵە(ئەردە)
پەڵووڵە
پەڵوو. جوورە هەڵوایەکیشە لە ئاردو ڕۆن و شیرینی دروستدەکرێ._باسووق: پەڵووڵەی باسوق بە بادامەوە. جوورە شیرنیاتێکە وە سجووقی دەچێ
پەیکوڵە(جا.، ڕۆژ.، هەورا)
گیایەکە پەلکی وەهی نیسکی دەچێ، دڕوێکی خڕ دێنێ و بزن دەیخووا. قونجڕکە، پێکوڵە، زۆرتر لەنێو تووتن و شیناییدا دەڕوێت، مێمڵی تووتن و شیناییە
چاوەقووڵە(ڕۆژ)
چاوقووڵکە، دەردی ڕشانەوە، ئازار، ئازارو ئاهۆیەکی کوژندەیە
چراوڵە
چیلکەیەکی گچکە یا پووشکەیەکە، کە منداڵ سەرەکەی داگیرسێنێ و گەمەی پێ بکات
چێشتەقوڵە
چێشتە قوڵێ
چەمەسیاوڵە(هەورا)
قەیتەران، پەلی سیاوەشان، خاڵەڕەش، گیایەکە گەڵای وەکوو کەرەووزو ساقی باریک و زۆر ڕەشە لەبن کاج و قەڵبەزدا دەردێت بۆ خارشت زۆر باشە
چەمەقووڵە(هەورا)
ژووڵە
(ئەردە.): جووڵە، هووژە، ژڵیوە
کوچووڵە
دەرمانێکی بۆری کوژندەیە٬ باقەیەکە لە گیای گوپش کەنرابێتە ناوئاو.کوچوولە
کوڵە
ژیشک٬ ژووشک٬ چتی کوڵ.
کەوڵە
(ئەردە.): مۆرگەکەوڵە٬ چتی شینی کەوەله٬ شووێنی ڕووتەنی زیخەڵانی شینە.چیای بێ گیا و درەخت کە تەنها زیخ و بەرد بێ
گرمووڵە
گڵووڵە
گیایەکە.