تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوڵەئەستێرە
گوڵێکی بێ بۆن و شینە و سپییە ٬ ئەستێرەیەکیشە ٬ ئەستیرۆک.
گوڵەباخ
دارێک بەژنێک بڵندتر دەبێ ٬ لک و پۆپی زۆرە ٬ گۆڵەکەی زەرد و سورێکە سپی دەڕوانێ ٬ گوڵاوی هەرەباش و بۆندارلەو دروستدەکرێ ٬ نێوی ئافرەتانە.
گوڵەبان
بەلەزی٬ گوڵەپەمۆ.
گوڵەبن عەرد
دارێکە بەقەد ئی گوڵی کوڵاوی دەچێ.
گوڵەبن عەرد
گوڵی بن ئەردییە.
گوڵەتەلەمسە
گوڵچیچک.
گوڵەجوتێرە
گیایەکی پاییزییە ٬ گەڵای نییە و هەر گوڵەو وە گەزیزەی دەچێ.
گوڵەخاشخاش
گوڵەدان (پز)
گوڵەپپێغەمبەرە ٬گەنمەشامی.
گوڵەداودی
گوڵێکی بۆنخۆشی پاییزییە و قاوەیەکی مەیلە و سوورە.
گوڵەزەرد
نێوی گوڵێکە ٬ نێوی ئافرەتانە.
گوڵەسەعات
گوڵێکی سپی وشین و بێ بۆنە ٬ (کۆ.) گوڵە دەرزیلە.
گوڵەشلێر
گوڵێکی سوور و تۆپ و کێوییە ٬ گوڵ بزن.
گوڵەمۆرە
ئەو ئاسنە خڕەیە ٬ کە لەژێر بەرداشی دادەنرێ.
گوڵەمێخەک
گوڵێکی هەمەڕەنگە و بۆنخۆشە .ـــ ی کێوی: هولێمە.
گوڵەمێلاقە
گوڵاڵە سوورە٬ گوڵەنیسان٬ گانگلۆک.
گوڵەمەخمەری
گوڵێکی مەخمەری و زەرد و سوورە.
گوڵەنگ (کە.)
گوڵەنیسان(کە.)