تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەووڵکردن
گوروونی پێستی گیاندار. بۆ خستنە ژێر دەست و کەنەفت کردنی کەسێکیش بە کاردەبرێ
گوڵکیژۆڵە
گوڵێکی بێ بۆن و شین و سپییە.
گیا کووڵکنە
گیاچا٬ بۆزگ ئێشە باشە.
ئەستێووڵک
(دەر)ئەستیم،(هەورا)ئەستیو،(بابا)ئەستیلک، ئەستێوڵک، ئاسنێکی دەم پانی کلک درێژە هەویری ووشک هەڵگەڕاوی لە تەبەک و کوول و پنەو ئیتر پێ دەکڕێنرێ
خوڵک
(ئەردە.): خولق
خوڵک
دەستوور،ڕێدان
دارکوڵک(ئەردە.)
سەوڵک
ئەستێوولک.
قووڵک
چاڵ و قووڵکەی گچکە
ووڵک
(ڕۆژ.): گورچیلە
پووڵک(ئەردە)
پوولەکەی ژنانە. پووڵەکەی ماسیانە
کوتوکوڵک
ووردە خورییەکی نا شیرینه٬ کە دەڕێسرێ بۆ دروونی دەمی گونیە و تەلیس و جەواڵ و ئیتر
کوڵک
کوڵکە٬ مووی کورت٬ کەبۆرستن٬ دەست نەدا.ـــ ڕنینەوە. (باک.) کڵاوی شووانان ٬ دووچار٬ تووش: بووە بە ـــ یەوە واتە بووە بە تووشییەوە.