تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چرووک
ناقایم، ئەوکره_ە: ناقایمە
چقر(موک)
خاچ، دەلۆی خاڵدار
چلتووک(باک)
چلووک
چڵووی گچکە، ووردە چیلکە. (ئەردە) مرۆی چڵکنی پیس و پەڵۆس
چلەبچووک
چل ڕۆژەکانی دووایی زستانێیە
چلەی بچووک
چل ڕۆژەکانی دووایی زستانێیە
چما(موک)
بۆ، لۆ، بۆچی، لۆچی، لەبەرچی، داخووا، ئاخۆ، بۆ پرسیارە،_نایەتا لامان: داخووا نایەتە لامان. (هەورا) دەڵێی، ئەڵێی، ئێژی، چەما، چەمان، وا گومان دەکرێ
چووک(باک)
چکۆڵە، گچکە، بچووک، چۆلەکە. (موک) ئەندامی شەرمی نێرینانە
چووێر(موک)
گێڕ، چووێل، (ههورا) چەوێڵ، چەوت، لاق خووارو خێچ، گێڕ، بۆ مرۆڤ و ووڵاخ و ئاژاڵ و هی وا بەکار دەبرێ، کە لاق یا پاشوو بنگێوێ و لێکبدات. (خۆ) کەسێکیشە لە کاتی ڕۆیشتنێدا پانیەکانی لێک دوورو پەنجەکانی نزیکی یەکتری دابنرێن
چووێشتیر(موک.، خۆ)
بزنێکە هێشتا نەزابێ یا ساڵێکی تەگەی نەگرتبێ و قسر بێ، (باباهەورا) چتیر، (دەر) چوشتیر، (باکزەن) تشتوور، پشتیر، تشتیر، تووێشتیر
چڕنووک(کۆ)
چنگوڕک، سەری نێنۆکی تیژ
چک و پک(موک)
لە کاتی کایەی جگێنێدا بەکار دەبرێ
چڵە(موک)
مێوەی تەڕە، چڵێسی، زۆر خۆری، ترووکەو هەنایی چاو، _ی: ترووکە، چلەی چاو، چاوی دێ: بە ئاستەم چاوی ترووکەی دەکات. چەڵاک، چلاک، دووشاخە
چۆرتشکان(موک)
بارتێکچوون و داچڵەکینی تریاک کێشانە بە تەقەیەکی
چۆڵەمە(موک)
ئێسکی شانییە، کە بەلای سینگیدا لەسەرەوەی ئێسکی بڕبڕەی سینگی قایم دەکرێ، ئێسکی چۆڵە مێشکێنەیە
چیلک(موک)
(باک) چلک، نەرمەو بەڵگەی گووێیە. (سلباک) چلک، گیایەکە بەرەکەی وە هێشووی ترێی دەچێ و ووردە، کە گەیشت ڕەش هەڵدەگەڕێ و شیرینە دەکرێتە خۆشاو گۆیا لە خۆشاوی مێوژی زۆر خۆشترو شیرینترە. (باد) بالۆکە
چێوان(موک)
چیلکەو چێو