تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاک و پووک کردن
بەختکردن و بەخۆڕایی چتێک دان بە کەسێکی؛ دەستمایەکەت هەموو_کرد: واتا بەفیڕۆ چوواندت
پاییزە(موک)
کشتوکاڵێکە پاییزان بچێنرێت. جوورە ترێیەکی پاییزی دەنک خڕی سپی ئاودارو بزمارکوتە. جوورە گۆرانییەکە . (باک) پاییزۆک
پتپتووک(زا)
چتێکە، کە چەند خاڵێکی ڕەنگاوڕەنگی پێوەبێ
پرووکەپرووک
پرووشەپرووش. (ئەردە) نووکەنووکی گریان. فینکەفینکی گریانی
پزرووک(باک)
خوڕڕەمە بارانە، بارانێکە زۆرو بڕێژەو بێ
پسنچک(موک)
قولینچکێکی زەوییە. گیایەکیشە یەک تیش هەڵدەچێ و قایمە دەکرێتە باقەبێن و بۆ جووانی شەپکەشی لێ دروستدەکرێ
پشووک(باک)
پوورئایشۆکە(موک)
گیایەکی دڕواوییە نێرتکەکەی بستێک بڵند دەبێ و گەڵای بە زەویدا بڵاو دەبێتەوەو شینە گوڵیشی وەکوو گوڵی شەکرۆکەی وایە
پوولە(موک)
جوورە ماسییەکە
پووک
پووکەپووک
پۆکەپۆک
پچووک
کەمین، گچکە، چکۆڵە، منداڵ، بۆچک، (دەر) گوڵاڵە._بوونەوە: گچکەبوونەوە._کردنەوە: گچکەکردنەوە
پڕ(موک)
داگیراو، ئاخنراو، تێ ئاخنراو. تەژی، تژی، کەیل، تراز، تیکمە، دەفر یا چۆڵایێکە لە لێوان لێو چتی تێدابێ. _بوون: تژی بوون، لێوان لێوبوونی چتێک._کردن: تژی کردن، سیلەکردن، هەشاندن، رتماندن، دارداییکردن، ترازکردن._کردنی جەواڵ: داگرتن، رتماندن، دارداییکردن، ترازکردن._کردنی جەواڵ: داگرتن، رتماندن. (باک): زۆر، گەلێک._زان: زۆر زانا. نەکاو، لەناکاو. له_: له ناکاو. لە نەکاو._پێ بردن: دەرەقەتهاتن.چتی سفت؛ ئەو قاڵییە تانەکەی زۆر پڕە واتا سفتە، سفت، پتەو. خاوەند، خێوی، خودان._زۆر: زۆردار. پڕجۆش: جۆشدار._هونەر: هونەرمەند. بڕ، زات._کێشان: بڕکردن، ڕووهێنان، زاتکردن، ڕووهەڵاوێژتن
پک(موک)
لای پشتەوه ی جگیە، واتا لاقۆقزەکەیەتی، پشتە
پۆڵانیا(موک)
دەمەزەرد، (دزە) بەرەنیا. گاسنێکە یا مرازێکی تر نووکەکەی کول بووبێ پارچە پۆڵایەکی چکۆڵەی دەخەنە سەری و تیژی دەکەنەوە
پیت(موک)
(باک) تیپ. کشتوکاڵی ئەمساڵ بەپیتە. فیت، ڕێژەن، پرشت، ڕێژەو، فەڕ، پێز. به_: بڕشتدارە. بێ_: بێ بڕشتە. (هەو) هەفتەی پێنجەمینە لە هەشت هەفتەکانی زستانێ کەوتۆتە نێوانی ئۆخەن و پاڵۆزێ. (باد) زپیک
پیرەبووک(باک)
پێ پەلووک(باک)
بەردەباز، پێ پێ لۆکە، ئەو بەردانەن، کە مرۆ لە ناو ئاوێی دادەنێ تا بەسەریاندا بپەڕنەوە
پێشل(موک)
پێلپێلووک(باک)