تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شتووک (زا.)
ئاوێکی زەردە، کە دەکەوێتە دۆ و دەکوڵێنرێ و لە لەشی هەتاوبردوو دەدرێت.
شلووک (بار.)
حندرحۆ، جۆلانەی دار.
شمشیره (موک.)
مرازێکه لە کەرستەی جووتی، (بڵ.) شیڕەیه. شاپەڕە، پەڕەدرێژەکانی باڵندانه. دۆریخی دەرگا. (هەورا.) گۆڵەی دەرکێ.
شووقاق (موک)
دە ڕۆژەی ـ : دە ڕۆژەکانی سەرەتای بەهارێیه.
شووک (یەز.)
شووگەرە (موک.)
ئاڵقەیێکە به لغاوانەوە دەکەوێتە ژێر چەنەگەی یەکسمانەوە.
شکووک (باد.)
شکیلووک (باد.)
تیکوڵ.
شکەلووک (باد.)
تێکوڵی چت.
شیشۆقه (موک.)
لەتکه سوواڵەت و شووشەی ڕەنگا و ڕەنگ، قاشیله، قاشووله.
شیلانک (موک.)
سۆنده.
شیلاووک
(هەو.) شلیک، (باد.) فرش، (شا.) ژیللەوک، (باک. ، که.) فرشک، فریشک، (هەورا.) شردان، شیلاووگ.
شیلەپە (موک.)
مرازێکی جووتییه، بەڕووله.
شێوەران (موک.)
گیایەکە بە کوڵاوی لە چاوی چخمەدار دەکرێ.
شەلاندن (موک.)
شەموک
کۆڵەکە، ئەستونده.
شەولەبان (با. ، موک.)
بانگردێن، باگردان. داعبایەکی هەڵبەسترائو و داڕژتەیە منداڵی پێ دەترسێنن.
شەووماکووک
بورجی ئەستێران.
شەوک (باک.)
قولاپی ماسی گرتنێ. (زا.) کرمەکی زێڕ.