تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووراو(موک)
جوورە ترێیەکی سوور وسپییە گلووی خڕە و هێندەی گێڵاسێکییە دەنکی هەیە و بۆمێلاق باشە وەکوو کاژاوی وایە، گیایەکی کێوی ودەستچێنیشە گەڵایەکانی سوورێکی قاوەیین وپانن گوڵی ڕیشاڵ ڕێشاڵە و بەژنێک بڵندەبێ دووای ووشکبوونی گوڵەکەی تۆوێکی ووردی وەکوو زەنگیانەی تێدا یەو دەتروسکێ وبەهەموو ڕەنگێکی دەنووێنێ،گوڵەمەخمەری، سوڕاو،قەدیفە، سەوڵ(موک) جوورە گۆرانییەکە، ڕەنگێکی سوورە ژنان لێوو ڕوومەتیانی پێ سووردەکەن، سووراڤک.
سووراووک
سووری سنجە (موک)
جوورە مارێکە.
سووسووک(ههر)
سوولاوک
پلووسک،بۆختک(باک) چرک،چرۆنەک،سوولاوکە.
سووک
بڵح،هەرزە،حیز(فە) عەزاداری،ماتەم(کە) حنچکە، کوت- پێوەدان:کوت پێوەدان وەبەر چینچکان دان،بەربەبەرەوەنان،دلسڤک،هەرزە،بێ ئابڕوو،پیژپیژە،جرپن،وەینەک،سڤک، واژی،قورسە،ناسەنگین-ایەتی: سووکی ،سوکێتی.
سووک کردن
قورسایی و سەنگینی نەهێشتن، ئابڕووبردن،لەبەرچاوان خستن.
سووێراووک
شۆراووک، شۆراڤک.
سووێرەڵوک
چتی سووێری ناخۆش.
سوکەسوک
کوت پێوەدانی یەک لەسهریەکتری، سووکەسووک.
سڕی (موک.برا.)
سەرا٬ ساردی٬بێ هەستی ٬نەجووڵانەوە ولەگۆکەوتنی پەلێ مرۆوهەموو گیان لە بهرێکییەلەسەرمان یالەبەر دەرمانی بێ هەستی.
سۆ(موک)
گیایە لەناو شیرێژی دەکرێ و بۆنی خۆشە(موک) ژان، ئێش عەبدوڵڵا رەحیمی بەکاری بردووە: رەحیمی هەژار عاشقی تۆیە زامی خەتەرو ئێگجار بەسۆیە نووکی دەرزی ، دڕوو(شا،بابا) کەپەکی ئاردی، دێق،(ع) دق.(هەو) لوو،تشپۆ، تشپۆک، لوویەکی دەرپەڕیوە لەبن پێستی گیان لە بەراندا بێ ئێشەو دەریش نابێ زۆر تر لە بن گەرووی ماڵاتان دەردەکەوێ، کەچاکێش ببێتەوە هەرهەڵدەداتەوە(مو) بینایی ،هێزی بینایی، سبەینێ، سۆزی، سبێ، بنە،ڵە، وەچە، ڕەچەڵەک-شیانهەر بڕەوئازایە، کونی دەرزی،خۆ.
سیرمووک
سیسووک
داعبایەکی زەردی بچکۆڵەی چنگ چنگی دەنگ زلە.
سیفەلووک
گیایەکی بەهاری گەڵاپهنە بەرێکی شیرینی خڕی هەیە.
سینە(موک.٬ کەل.٬هەورا.)
سنگ٬ سینگی گیاندار ٬ (فە.) سینەک . سینگ.
سیواووک
(باک.) داسندی.
سیوەرووک
جوورە بەرێکی دارەبەڕوویە سپییەو دەخورێ وەکوو سێچکەی وایە.
سیکەتۆرە (موک.)
چیکڵدانە٬ سیقەتۆرە٬ھ چقەتۆرە٬ بەرچینۆک.
سێبەلگووک(باک)
جوورەگیایەکە.