تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیتۆڵ تیتۆڵ(موک)
تیتووتیتوو، پارچەپارچە، تڵیش تڵیش، ڕندۆڵ ڕندۆڵ، پرتۆڵ پرتۆڵ
تیتۆڵ(موک)
جل و بەرگ و کاڵاو چتمەک و پەڕۆی شڕو ووڕو کۆن و ڕزیو، پارچە، تیتڵە، تیتوو، ڕندۆڵ، پرچک، پرتۆک، تێتڵە، تیتوو، پرتاڵ، پرتۆڵ، تڵیش
تیرە(موک)
سەری دێراوانە. مرازێکی چیکەنەیە. لکی هۆزو خێڵێکییە، جۆم، تووشماڵ، بابک، باڤک، بنەماڵ، زۆم، بەرەباب. ڕەگەز، جووم، قۆل. تیرەی کەڵاش، سیرمە، زووێڵ، زۆڵە چەرمێکی خاوی باریک و درێژ هەڵێنراوە بۆ ڕایەڵ و پڵیتەی ژێر کەڵاشی. کندراز. تەختەتیرە، تەختەساف. پەلاماردانی بەراز بۆ سەر مرۆ
تێهەڵاتن(موک)
لە ئاوێدا مەلەکردن
تەبع(موک)
کەسێکە لەبەر نەخۆشی یا خوواردنێکی زۆر چەور یا زۆر خوواردن چیکڵدانەی شێوابێ._ی: دەوا. تێکچوون و شێوانی چیکڵچدانە لەبەر نەخۆشی یا چێشتێکی زۆر چەور یان زۆر خوواردنێ
تەبەرزە(موک)
ترێیەکی سپییع گلووی وەکوو کشمیشی وایەو دەنکی ووردە
تەبەق(موک)
دەردێکە وەکوو شلکە تووشی سم و ناو سمی ڕەشە ووڵاغان دەبێ، ژێر سمی بریندار دەکات و ناتووانێت بڕوات. لە بیرمە کە چەند جارێکی ڕەشە ووڵاغی وایان لەنێو قوڕە ڕەش یا قوڕێکی پیس و بۆگەندا ڕادەگرت چاک دەبوونەوە. هەر منداڵێکی شیری وی بخووا بلۆق لە زمان و ژێر لێوی دێ. (دەرهەورا) تەبەقە. (هەوراموک) سینی دارینە. خارووفک، لەنگەری، تەبەک. تەبەقەی قاقەزی و ئیتر. (باک) دەوری. (بابادەر) تەبەک. دەفرێکی دارینە بە خەرت دروستدەکرێ هی گەورە بۆ هەویر تێدا شێلانییە هی گچکەتر بە قەد دەستە سینییەکی بۆ تێدا هەڵتەکاندنی دانەوێڵەو تەتەڵەکردنی بەکار دەبرێت
تەتەڵەمیران(موک)
زکریلە. (ڕەوا) مەڵکەسەن. (زەن) توتکەشووانە. تەتڵەمیران. کرمێکی ڕەش و تووکنە لەسەر گیایان تەونی دەکات، دوو ڕێز قاچی هەیە ڕەنگی بە زەڵەیە بە کۆمەڵ لەبن گیایاندا جم و جووڵیانە
تەقتەقووک
بڕوانە: تەقتەقۆک
تەقتەقووک(زا)
چەقەنەی ئاشی
تەماڵ(موک)
تەنکەزێو(موک)
جوورە چەک و خشڵێکی ئافرەتانە، لەوانەیە ناوی جوورە چەکێکی بووبێ
تەوغی(موک)
لەکاتی جگێنێدا بەکار دەبرێت
تەپۆڵووک(دەر)
تەکبیش(موک)
بژاری نێو ڕەزانە
تەکەی قەلی(موک)
تاکە خاڵێکە لە کارتی قوماری پەڕانتوویدا
تەگەرە(موک)
تەگەر، گرێ، بەهانە، پەڵپ، قۆرت، ڕووشە، کێشە، کڵۆڵی، پەتەر، گێچەڵ، تێکدانی کارو بارێک و دوواخستنی. تەفرە، دەستی دەستی. پێچک، تایەی عەرەبانەو ئوتۆمبیل. دار یا ئاسنێکە دەخرێتە نێوەڕاستی بەرداشی خووارەوە. تەوەرە، کەوەرە. (ئەردە) دارێکە لە نێوانی بەردی ئاشی دەکوتن
تەڵاشەبەرد(موک)
جوورە بەردێکە تەڵاشتەڵاش و تەنک لێک جووێ دەبێتەوە. تەمتەم، هارەینە، تەمۆخ