تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بچووکەڵە
بڵاوکران
پخشان
بڵاوکردن
بڕوانە: بڵاو
بڵاڵووکەکێفیلە
ئاڵووباڵووی کێوی
بڵنەوکردن
بۆدووکەڵ
چتی دووکەڵاوی بۆنی دووکەڵی لێ دێ، جوورە مەشکەیێکیشە، کە لە زستاناندا لە بن میچی خانوودا هەڵدەواسرێت (دۆرنج) دەگرێت بۆ ئەوەی تام و بۆنی دۆیەکەی خۆشبێ، ساتا ماوەی چەند ڕۆژێکی بۆنی دۆیەکەی بۆ دووکەڵی لێ دێت
بیرەوکردن
بێ ناوکە
کەسێکە لە ڕووکاردا دەوڵەمەندو لەناوەوە ڕووت و هەژار بێ
بێوکە(دەر)
مۆرانەی ووردی بەنییە، جوورە زیندەوارێکی ووردو ڕەشە، هەر چتێکی لە لۆکەو خوری دروستکرێ دەیخووا
بەخێوکار
بەڕێوەبەر، حاملێنەر، پەروەردەکار
بەخێوکردن
پەروەردەکردن، (دەر) بەخاوەندکردن، (هەورا) وەیکەردەی، ڕەنێوهێنان، بەرهەمهێنان، ڕاگرتن، بەڕێ بردن، خووێداری، خویداری کردن، بەناو هاووردن
بەرزەوکردن
بەرسووکە(موک)
بەرچاوکە(باد.، کۆ)
دەستەچیلە. (موک) بەرچاوکەی ووڵاخان، پێشچاوکە
بەرەدەمووکە
دەمووکانە، دەنکانە
بەرەوڕووکردنەوە
ناردنی یەکێک، کە چتێکی لەسەرت بێ بۆلای یەکێکی تر، کە تۆ چتێک لای بێ بۆ ئەمەی، کە بچێ لێی وەربگریتەوە، بۆ خۆی بەرەو ئێزبارکردنەوە
بەشەوکردن
بەفرە لووکە
بەفراڵووگە، بەفرێکی دەنک ووردە لە تەرزە ووردترە
بەفرەبەلووکە
(جا.، هەورا): جوورە بەفرێکی زۆر ووردو ووشکە، هەر چەند بەدەست و پێی و بەرگەوە دەنووسێ بەڵان چونکوو ووشکە تەڕی ناکات. سەلاجە، ساردەر