تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگرگەشەوکەر(ئەردە)
ئاگرگەش کەرەوە
ئاڵووکەوتن
ئازار گەیشتن بە ئاڵووی مل بە هۆی سەرینی خراپەوە
ئەمدیوەو دیوکردن
کەسێکی درێژبوو بێ بەم دیوو ئەو دیودا وەربگەڕێ کردەوەکەیە. ووردبوونەوەو سەرنجدان لەکارێکیدا، هەڵگێڕانەوەی چتمەکە
ئەوکاتە
ئەوسا، لەوکاتەدا
ئەوکردنەوە(فە)
کردنەوە، ئاوەڵەکردنەوە. (فە) درانە ئەوکە: دەرکەی بکەوە
ئەوکەسە
باشووکە
باشوو، باڵندەیێکی دندووک کەوانەییە لە باشوو چکۆڵەترە ڕاوی چۆلەکەی دەکات
بالووکێ(هەورا)
بالووکە(کۆ)
باڵندەیێکی گچکەیە وەکوو کوللە وایە قامکێکی درێژو چووار لاقی هەیەو بە پێیانیش غاردەداو دەشفڕێ لەشی زەردو باڵی سوورە، کولۆیانیش دەخووا وەکوو زەرووش خووێنی پیس دەمژێ، بۆ لێوی ئەستوور زۆر باشە، سەری سێ سووچەو ناو قەدیشی باریکە. جۆلاکەرە، حوشتری خووا
باووکی
باوکە
پاساری، چۆلەکەی نێرە
باوکەلێ
لە کاتی دووانێکی خۆشەویستیدا بەکار دەبرێ، باوکەکم، باوکە
باوکەڕۆ
ووتەیەکە لەکاتی شیوەنێدا بەکار دێنرێ
باڵداسووکە
سێروەفەلە، باڵندەیێکە ئێواره و سبەینان پتر دەگەڕێ و ناتووانێ بنیشێ
برووکان(بابا)
برووکانەوە، درەوشان، وورشەدان
برووکانەوە
بن بەردووکە(ڕەوا)
ڕێواسێکە لە نێو دوو بەرداندا دەردێ زۆر ئەستوورو ناسک و خۆشە